به‌ڤیدیۆ...توندوتیژی له به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی Grimsbyی North Lincolnshireی به‌ریتانیا رویداوه و تیادیدا نۆ كه‌سی مه‌ست و سه‌رخۆش كێچه‌ڵ به رێبوارێكی بێ‌تاوان ده‌كه‌ن.
یه‌كێكیان له پێشدا پیایدا ده‌كێشێ و خانمێكیش هه‌وڵ ده‌دات دوریان بخاته‌وه، دواتر كه‌سێكی دیكه زۆر به‌توندی دهسروێنێته ده‌موچاوی رێوبارهكه و ده‌یدات به زه‌ویدا و بێهۆش ده‌بێت، یه‌كێكی دیكه‌ش وازی لێنه‌هێناوه و شەقێکی لێداوە و بەتوندیش کێشاویەتی بە دەموچاویدا.
بەپێی هەواڵەکەی سایتی دەیلی مەیڵ، دواتر پۆلیس ژماره‌یه‌كی له‌و نۆ كه‌سه ده‌ستگیر كردووه کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە وێنەیان گیراوە و ناو و تەمەنیانی ئاشکرا کردووە.
PM:09:52:24/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت