ئەو ژن و مێردەی هێشتا له حەلەب گیریان خواردووه
وێستگه نیوزـ
به‌ڵێ، وێنه‌كه‌یان له حه‌له‌بی كاره‌ساتبار و لێقه‌وماوه‌وه چووه ده‌ره‌وه و گه‌یشت به ملیۆنان كه‌س و رۆژنامه گه‌وره‌كانی دنیاش بڵاویانكرده‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م دووانه له حه‌له گیریان خواردووه.
ساڵح و مه‌روا
ساڵح-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵی خه‌ڵكی حه‌له‌ب له‌وكاته‌ی كه (مه‌روا)ی ته‌مه‌ن 20 ساڵی هاوسه‌ری له باوه‌ش گرتبوو ده‌ستێكی به‌ده‌ستی مه‌روا و ده‌ستێكیشی به‌و چه‌كه‌وه بوو كه هی خۆی نییه، هه‌ردووكیان ته‌ماشای ئه‌و رسته‌یه‌یان ده‌كرد كه له‌سه‌ر دیوارێكی نیوه روخاوی حه‌له‌ب له 15ی ئه‌م مانگه نوسیوبیان: " راجعین یا هوی " كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی فه‌یروز-ی خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی لوبنانی.
ساڵح كه له 15ی مانگ ئه‌مه‌ی نوسی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو حه‌له‌ب چۆڵ بكه‌ن و پاسه‌كان بیانگوازنه‌وه، به هیوای گه‌ڕانه‌وه ئه‌و یادگارییه‌ی له‌سه‌ر دیواره روخاوه‌كه‌ی ناوچه‌ی سوكه‌ری نوسی كه دوا پێگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوو دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوپای روسیا و سوریاوه، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه راگیرا و ئه‌وانیش گیریان خوارد.
ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌و 25 پاسه بوون كه 18ی ئه‌م مانگه گه‌یشته شاری حه‌له‌ب بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی گیرخواردوو، سایتی هه‌فنینگتن پۆستی عه‌ره‌بیش هه‌رچۆنێك بێت خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ژن و مێرده كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه، ئه‌وان وتویانه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئاواره ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان سه‌ختترینه بۆ ئه‌وان، چونكه ئه‌وه به ویست و ئیراده‌ی خۆیان نییه و به ناچاری شاره‌كه‌یان پێ چۆڵ ده‌كرێت.
ساڵح خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌نساری-ی حه‌له‌ب و له بواری وێنه‌گرتنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی كار ده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مه‌روا-ی هاوسه‌ری ناسیووه كه وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی له فیلمێكدا كردبوو، هه‌روه‌ك ساڵح ده‌ڵێت رۆحه سوكه‌كه‌ی و پێكه‌نینه‌كه‌ی وای لێ‌كرد داوای هاوسه‌رگریی لێ بكات.
مه‌رواش له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح هیوایه‌كی بۆ ژیان به به‌رداهاتووه و وتویه‌تی: "خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می جه‌نگدا جوانه، به‌ڵام ئازاربه‌خشیشه"، ده‌شڵێن كه ئاواره‌بوون له‌م دۆخه زۆر سه‌خته، ماڵوموڵكه‌كه‌مان بۆ سوپای رژێم و یاده‌وره‌ی و ورده‌كارییه‌كانمان بۆ سوپای رژێم به‌جێده‌هێڵین.
قاڵبه كێكی گه‌مارۆدانه‌كه
جوانیی ورده‌كاریی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان ساڵح و مه‌روا هه‌ر له وێنه‌كانیاندا نییه‌ن به‌ڵكو له‌و ژیانه‌ش كه له گه‌ڕه‌كی فیرده‌وس-ی حه‌له‌ب به‌سه‌ریان برد پێشئه‌وه‌ی سوپای رژێمی سوریا هه‌ڵكوتێته‌سه‌ریان، بڕیاری په‌یوه‌ندی به‌ستنیان له‌و دۆخه‌كه شتێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوو كه بۆ چه‌ندین مانگ له‌ژێر گه‌مارۆی ئابووریی به‌شار ئه‌سه‌دا بوون، به‌ڵام وه‌ك ساڵح ده‌ڵێت: "گه‌مارۆ فێری كردین كه دڵخۆش بین به‌وه‌ی هه‌مانه و خۆشگوزه‌رانی له شتی ساده و ساكار دروست بكه‌ین."
ساڵح ده‌ڵێت: "له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستگیرانداریدا ویستمان ئاهه‌نگ بگێڕین، مه‌روا بڕیاریدا قاڵبه كێكیك دروست بكات، له ئارد زیاتر هیچی دیكه‌مان نه‌بوو، له ماڵه دراوسێیه‌كمان كه چه‌ند مریشكێكی هه‌بوو، هێلكه‌مان هێنا، له دراوسێیه‌كی تر تۆزێك رۆنمان هێنا، ئینجا تۆزێك شیری منداڵ و له‌بری شكولاته خورمامان تێكرد و ناومان نا كێكی گه‌مارۆ".
ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریی ساڵح و مه‌ڕوا ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو، چونكه هه‌ڵمه‌تكه‌ی سوپای سوریا بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه گه‌مارۆدراوه‌كانی حه‌له‌ب ده‌ستێ پێكرد، بۆیه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێ بچوك كرده‌وه، به‌ڵام ساڵح وتویه‌تی: "ئاماده‌نه‌بوونی خانه‌واده‌كه‌م كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌مارۆكه ده‌ژیان، بۆ مان ئازار بوو و جێگه‌یان دیار بوو."
دێینه‌وه...
ساڵح و مه‌ڕوا كه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد وێنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسینه‌ی سه‌ر دیواره نیوه روخاوه‌كه به‌وجۆره بڵاوببێته‌وه كه نوسیبویان "دێیننه‌وه"، ئه‌وان به‌و نوسینه گوزارشتیان له خۆشه‌ویستیی نێوان خۆیان كردبوو، رێگه‌یه‌كیش بوو بۆ پیشاندانی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی كه تیایدا ده‌ژین.
دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی بۆردومان، ئه‌و دووانه بۆ گه‌شتێكی بچوك و دوای مانه‌وه له ماڵه‌وه و خۆشاردنه‌وه له پارچه و گولـله، تۆزێك چونه ده‌ره‌وه، ساڵح ده‌ڵێت: "په‌مپێكی بۆیاخم پێ بوو، مه‌روا وتی به شتێك له‌سه‌ر دیواره‌كانی حه‌له‌ب له دوای خۆمان جێبهێڵین، ومنیش نوسیم "راجعین - دێینه‌وه"، ئه‌وییش "یا هوا"كه‌ی بۆ زیاد كرد" له‌سه‌ر دیوارێكی دیكه‌ش بۆم نوسی: "ئه‌ی ئه‌وه‌ی له گه‌مارۆدا له‌گه‌ڵمدا بوویت.... خۆشمده‌وێی" پاشان به‌رواری دوا رۆشتنه ده‌ره‌وه‌مان له شاره‌كه نوسی كه بۆ چه‌ندین ساڵ یاده‌وه‌رییه‌كانی له ئامێزگرتین.
ساڵح و مه‌روا له چاوه‌ڕوانیی چۆڵكردنی شاره‌كه‌یان جانتایه‌كی بچوكیان پێبووه كه دوایین موڵكی خۆیان و شاره‌كه‌یانی تێدا بووه، ساڵح لاپتۆپه‌كه‌ی و كامێره‌كه‌ی و ئه‌و كڵاوه‌ی سه‌ری هه‌ڵگرتبوو كه مه‌روا بۆ دروستكردبوو، ده‌ڵێت مه‌روا ئه‌و كڵاوه‌ی بۆچنیوم و هه‌رگیز نایفه‌وتێنم.
مه‌رواش له هه‌ناسه‌یه‌كی سارد و قوڵه‌وه وتی: "ئه‌و شاڵه له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م كه كچه هاوڕێكانی به‌دیاری پێیان به‌خشیووه، به‌ڵام دڵی هه‌ر لای ئه‌و دیواره جێده‌هڵێت كه ساڵح له‌سه‌ری بۆی نوسیبوو "خۆشمده‌وێی".
PM:07:56:18/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 4005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت