هه‌ژماره ره‌سمییه‌كانی باراك ئۆباما له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چارەنووسیان چی دەبێت؟
وێستگه نیوز –
رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2017 باراك ئۆباما پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا راده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات.
له هه‌مان رۆژدا ئۆباما كه ئیداره‌كه‌ی ناویان ناوه "یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان" په‌یجه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌كاری هێناون، راده‌ست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام راده‌ستی كێی ده‌كاته‌وه و چاره‌نووسیانی چی ده‌بێت؟
"ئه‌رشیفی دیجیتاڵی موڵكی گه‌لی ئه‌مریكایه"
پێگه‌ی ره‌سمی كۆشكی سپی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گشتگیری قۆناغی گواستنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و داوای له خوێنه‌رانی كردووه چاوێك به پلانی گواستنه‌وه و پارێزگاریكردن له مێژووی دیجیتاڵی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما بگێڕن.
هه‌روه‌ك هۆكاری ناونانی باراك ئۆبامای به "یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان" شیكردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م سه‌رۆكه هه‌ژماری @POTUSی بۆ ته‌رخان كراوه كه كورتكراوه‌ی "سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا"یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك.
پێگه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌و په‌یجه تایبه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئۆباما له Instagram، google plus،Pinterest ،Tumblr و Flickr به‌كاری هێناون.
كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ژێرخانه دیجیتاڵییه‌ی ئۆباما دروستی كردووه به میراتێك داده‌نرێت كه بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا و سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی دوای ئه‌و به‌جێده‌مێنێت كه به‌رده‌وام ده‌بن تیایاندا و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن.
كۆشكی سپی ده‌ڵێت: "ئه‌و ئه‌رشیفه دیجیتاڵییه موڵكی گه‌لی ئه‌مریكایه".
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لدا
ئۆباما به‌ته‌نیا یه‌كه‌م سه‌رۆك نییه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ژماری تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵكو یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه به كرده‌وه ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی به‌كارهێناوه و چه‌ندین نووسینی نووسیوه و له‌گه‌ڵ تێكڕای گه‌لدا له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ڕێی هاشتاگی #AskPOTUS "له سه‌رۆك بپرسن" راسته‌وخۆ پرسیاری كردووه و وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و یه‌كه‌م سه‌رۆكیشه كه خزمه‌تگوزاری فه‌یسبووك لایفی به‌كارهێناوه و له نووسینگه‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتووێژی له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی كردووه.
هه‌روه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه فیلته‌ری له Snapchat به‌كارهێناوه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی YouTube چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆی ئه‌نجام داوه.
سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له نووسین، كۆمێنت، وێنه و ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانی كه ئۆباما و ئیداره‌كه‌ی به‌كاریان هێناوه، بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت واته چاره‌نووسیان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌ستنووس یان فاكس یان ئیمه‌یل ده‌بێت.
به‌وپێیه‌ش ده‌كه‌ونه لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكا كه مانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زه‌مانه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌راندا بێت.
تویته‌ر
ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا له تویته‌ر ناوی POTUS@ی به میراتی بۆ ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌واداره‌كانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 12 ملیۆنه ئه‌مه‌ش دوای لابردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له سه‌رده‌می ئۆبامادا بڵاوكراونه‌ته‌وه واته دۆناڵد تره‌مپ له 20ی كانوونی دووه‌می 2017 هێڵێكی زه‌مه‌نی نوێ له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه ده‌كاته‌وه.
له هه‌مان رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له هه‌ژماره‌كه له سه‌رده‌می ئۆباما بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌ژمارێكی تر به‌ناوی POTUS44@ "چل و چواره‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
هه‌مان رێوشوێن به‌رامبه‌ر په‌یجه تایبه‌ته‌كانی جێگری سه‌رۆك و خانمی یه‌كه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر واته هه‌ژماری ئێستای جۆ بایدن VP@ "جێگری سه‌رۆك" و هه‌ژماری میشێل ئۆباما FLOTUS@ "خانمی یه‌كه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" له هه‌موو بابه‌ته‌كانیان به‌تاڵ ده‌كرێنه‌وه و له‌سه‌ر هه‌دوو هه‌ژماری VP44@ و FLOTUS44@ ئه‌رشیف ده‌كرێن.
به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌وادارانی باراك و میشێل ئۆباما و حۆبایدن ده‌توانن له هه‌ژماره تایبه‌ته ره‌سمییه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ناوه‌كانی BarackObama@ و MichelleObama@ و JoeBiden@ به‌رده‌وام ئاگاداری بیر و بۆچوون و نووسین و چالاكییه‌كانیان بن.
فه‌یسبووك و ئینستاگرام و ئه‌وانی تر
ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما له فه‌یسبووك و ئینستاگرام به‌كاری ده‌هێنان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌واداره‌كانیان به میراتی بۆ كۆشكی سپی ده‌مێننه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌شی له سه‌رده‌می ئۆباما تیایاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ Facebook.com/ObamaWhiteHouse و Instagram.com/ObamaWhiteHouse و به‌وپێیه‌ش دۆناڵد تره‌مپ هێڵێكی زه‌مه‌نی نوێ ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌م رێوشوێنه به‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانی google plus،Pinterest ،Tumblr و Flickr ی كۆشكی سپی كه له‌ژێر ته‌سه‌روفی ئیداره‌كه‌ی ئۆبامادا بوون ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌و هه‌ژمارانه‌شی به ناوه‌كانی باراك ئۆباما، میشێل ئۆباما و جۆ بایدن-ه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌بوون دووباره ناوده‌نرێنه‌وه به‌ناوی به‌كارهێنه‌ره‌كانیانه‌وه و ژماره 44یان بۆ زیاد ده‌كرێت و ده‌خرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مریكاوه و ده‌بنه ئه‌رشیفی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی باراك ئۆباما له هه‌ژماره ره‌سمییه‌كانی بڵاویكردوونه‌ته‌وه ده‌چنه مێژووی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: BBC
PM:10:37:16/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 3446
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت