داعش دواهه‌مین كارتی خۆی به‌كارده‌هێنێت
وێستگه نیوز ـ
هێزه عیراقییه‌كان یه‌كه‌م هه‌نگاویان نایه ناو موسڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌مله‌وه بگرن‌و بیده‌ن به‌زه‌ویدا، به‌ڵام رێكخراوه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه له‌خۆدزینه‌وه‌و كارتی قه‌ڵغانی مرۆیی به‌رزكردوه‌ته‌وه.
"داعش له‌چه‌ند شوێنێك شه‌ڕ ده‌كات‌و له‌چه‌ند شوێنێكی تر ده‌كشێته‌وه" ئه‌مه پێشبینی یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مریكا بوو به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ به‌دووهه‌فته، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هه‌ر ئه‌وه رووده‌دات، شه‌ڕی سه‌خت له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك‌و كشانه‌وه‌ش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هه‌یه، به‌ڵام پرۆسه‌كانی كشانه‌وه شه‌پۆلی راگواستن‌و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌سیان له‌گه‌ڵدایه.
یه‌كێك له‌چیرۆكه‌كانی راگواستن محه‌مه‌د سلێمان تێیدا ژیاوه‌و له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ "نیقاش"ی گێڕایه‌وه "دوای ئه‌وه‌ی زانیمان هێزه عێراقییه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه، بڕیارماندا له‌ماڵه‌كه‌مان له‌گوندی (تلول ناسر) بمێنینه‌وه‌و هه‌رچیه‌ك رووبدات به‌جێی نه‌هێڵین، به‌ڵام له‌دواستادا هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانمان گۆڕان‌و ئه‌وه‌ی پێشبینیمان نه‌ده‌كرد روویدا".
وتیشی "گوێمان له‌كه‌سێك بوو له‌بڵندگۆكانی مزگه‌وته‌كه‌وه بانگه‌وازی ده‌كردو داوای له‌پیاوان ده‌كرد له‌قوتابخانه‌ی گونده‌كه كۆببنه‌وه. به‌په‌له به‌كۆمه‌ڵێك پرسیاری تێكه‌ڵ به‌ترس‌و دوودڵی‌و نادیاریه‌وه رۆیشتین، نزیكه‌ی حه‌فتا پیاو ده‌بووین‌و هه‌ر كه گه‌یشتین سێ چه‌كداری داعش پێیان راگه‌یاندین كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌خێزانه‌كانمانه‌وه گونده‌كه چۆڵ بكه‌ین".
محه‌مه‌د كه باوكی پێنج منداڵه به‌رده‌وام بوو، وتی "بۆ ئه‌وه‌ی هیچ رێگایه‌ك بۆ گفتوگۆ‌و پرسیاركردنیش نه‌هێڵنه‌وه، یه‌كێكیان به‌ئاماژه‌كردن به‌په‌نجه‌ی شایه‌تمان وتی: هه‌ر یه‌كێك دوابكه‌وێت یان جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كان ره‌تبكاته‌وه، ده‌یكوژین".
حسێن عه‌لی حاچم قایمقامی موسڵ كه ئێستا كاره‌كانی له‌ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی ئازادكرا‌و له‌باشووری موسڵ راده‌په‌ڕێنێت، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه دانیشتووانی 35 گوندی باشووری شاره‌كه‌ی راگواستووه، به‌رله‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بگه‌نه ناوچه‌كه‌و ژماره‌ی راگوازراوانیشی به‌زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده كرد.
محه‌مه‌د سلێمان له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یدا له‌ناو موسڵه‌وه، به‌ده‌نگێكی نزم دووپاتی كرده‌وه كه "خه‌ڵكی گوندی تلول ناسر (55 كم باشووری موسڵ) به‌پێ له‌گونده‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و نزیكه‌ی بیست چه‌كداری داعش به‌خێزانه‌كانیانه‌وه یاوه‌ریان كردوون تا چه‌ترێك بۆ كشانه‌وه‌یان له‌ترسی بۆردومانی ئاسمانی دابین بكه‌ن".
وتیشی "دیمه‌نێكی تۆقێنه‌ر بوو، هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێلی هه‌بووایه هه‌ڵده‌هات‌و ئه‌وه‌ی بیتوانیایه له‌مه‌ڕوماڵات‌و شتی به‌نرخ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد، به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه خۆیان له‌نێو كاروانێكدا بینیه‌وه كه ده‌یان كه‌سی تێدابوو، هاوارو ناڵه ئه‌و ناوه‌ی پڕكردبوو، كه‌س نه‌یده‌زانی چی رووده‌دات‌و ته‌نیا ئه‌وه‌مان ده‌زانی كه به‌ره‌و ئه‌و رێگا قیرتاوه‌یان ده‌بردین كه به‌ره‌و موسڵ ده‌چێت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا محه‌مه‌د وتی "به‌چه‌ندین گونددا تێپه‌ڕین كه هه‌مان سیناریۆیان له‌گه‌ڵدا په‌یڕه‌و كرابوو، به‌درێژایی رێگاكه چه‌ندین كاروانی خه‌ڵكمان بینی به‌پێ ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێك خێزان توانیبوویان له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵبێن‌و په‌نا بۆ ناحیه‌ی شۆره ببه‌ن كه نزیكه‌ی 30 كم له‌باشووری موسڵه‌وه دووره‌و چه‌ند رۆژێك له‌وه‌و به‌ر هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵیان كردبووه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌ته‌نیا گه‌شته‌كه‌مان ته‌واو كرد‌و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ته‌واو رۆیشتین‌و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌چۆڵه‌وانیدا ده‌نووستین‌و خۆڵ‌و به‌ردمان ده‌كرده سه‌رین‌و خه‌ریك بوو له‌برسان‌و له‌هیلاكیدا بمرین".
به‌لانی كه‌مه‌وه چوار شایه‌تحاڵ بۆ "نیقاش"یان دووپات كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر گوندنشین گه‌یشتنه شاره‌كه "له‌لای باشووره‌وه به‌پێی چوونه شاره‌كه‌و نیشانه‌ی هیلاكیان پێوه دیاربوو، پێڵاوه‌كانیان دڕاوو جلوبه‌رگ‌و ده‌موچاویان خۆڵاوی بوو، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك به‌په‌له چوون بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه".
به‌درێژایی 10 رۆژی رابردوو هاتنی دانیشتووانی گونده‌كان به‌ره‌و موسڵ به‌رده‌وام بوو، ته‌نیا داعش نه‌یهێنابوون، به‌ڵكو زیاتر له 15 گوندی خۆرئاوای موسڵ دانیشتووانه‌كانیان به‌ویستی خۆیان هه‌ڵاتوون دوای ئه‌وه‌ی زانیبوویان گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك بوونه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له‌دژیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه وه‌ك فه‌لوجه روویدا، ئه‌گه‌رچی تائێستا پێشێلكاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ناوچه ئازادكراوه‌كانی باشووری موسڵ تۆمار نه‌كراوه كه ئه‌و گروپانه‌ی تێدا جێگیره.
پزیشكێك كه داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت كه یاوه‌ری هێزه عێراقییه‌كانی كردووه له‌ناوچه‌ی عه‌ین جه‌حشی باشووری موسڵ، ده‌ڵێت "له‌و گوندانه‌دا دانیشتووانم نه‌بینیوه، لێره ته‌نیا سه‌گ‌و مه‌ڕوماڵات‌و مریشكی لێیه".
كاتێك محه‌مه‌د سلێمان گه‌یشته به‌شه قورسه‌كه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی زمانی ته‌ته‌ڵه‌ی كرد، پاشان قسه‌كانی ته‌واو كرد "له‌گه‌شته سه‌خته‌كه‌ماندا به‌به‌رده‌وامی ده‌وه‌ستاین تا به‌ته‌مه‌ن‌و منداڵه‌كان پشوویه‌ك بده‌ن، به‌ڵام كاتێك چه‌ند ته‌رمێكی ئه‌و پیاوانه‌مان بینی كه داعش چه‌ند سه‌عاتێك پێش تێپه‌ڕبونی ئێمه كوشتبوونی‌و له‌هه‌ردوولای رێگاكه بڵاوببوونه‌وه، په‌شۆكان له‌ناوماندا بڵاوبووه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ناو ژن‌و منداڵاندا‌و ده‌بووایه زیاتر په‌له بكه‌ین به‌بێ وه‌ستان تا دوور بكه‌وینه‌وه، هه‌رگیز ئه‌وه‌م له‌یاد ناچێت كه رووی منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان وه‌رده‌گێڕا".
هه‌موو گوندنشینه راگوێزراوه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته موسڵ، سه‌دانیان توانیان له‌شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل بمێننه‌وه‌و ئه‌وانه‌ش به‌ختیان هه‌بوو، چونكه هێزه عیراقیه‌كان شارۆچكه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌و ئێستا ئه‌وان ئازاد كراون‌و هه‌ندێكیان ده‌ركه‌وتن كه به‌بۆنه‌ی رزگاربوون له‌داعش ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
هه‌رچی خێزانه به‌دبه‌خته‌كانیشه ئه‌وا گواسترانه‌وه بۆ شاری ته‌له‌عفه‌ر (60 كم خۆرئاوای موسڵ)، له‌و باره‌یه‌وه قایمقامی موسڵ دووپاتی كرده‌وه كه رێكخراوه‌كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار گوندنشینی راپێچی ئه‌و شاره كردووه تا بیانكاته قه‌ڵغانی مرۆیی به‌تایبه‌تی كه شاره‌كه گرنگترین مۆڵگه‌ی داعشه له‌دوای موسڵ، پێشبینیش ده‌كرێت له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا شه‌ڕی قورسی تێدا به‌ڕێوه بچێت.
دوای 10 رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێو شه‌قام له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كان مه‌ده‌نیه‌كانن، وه‌ك فه‌ریق روكن تاڵب شه‌غاتی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه رێكخراوه‌كه زوو دركی به‌گرنگی قه‌ڵغانی مرۆیی كردووه، چونكه ماوه‌ی دووساڵه رێگای نه‌داوه خه‌ڵك شاره‌كه به‌جێبهێڵن‌و دواتر ئه‌و كاره‌شی به‌گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران گوندنشین بۆ شاره‌كه له‌م دواییانه‌دا پته‌وتر كرد، هه‌روه‌ك دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش كه شه‌ڕی سه‌ختی نێو شه‌قامیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌جێهێشتنی شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌دانیشتووانی ناوچه‌ی كه‌رامه كه چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕی تێدایه ده‌ڵێت "ئاواره‌بوون بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر نییه، چونكه زوو بێت یان دره‌نگ شه‌ڕ ده‌گاته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش، ئێمه سوورین له‌سه‌ر مانه‌وه له‌ماڵه‌كانماندا به‌هیوای ئازادبوون‌و رزگاربوون له‌م دۆزه‌خه".
بارودۆخی محه‌مه‌د سلێمان زۆر نه‌گۆڕاوه، ئه‌وو سه‌دان گوندنشینی راگوێزراو له‌قوتابخانه‌و بینای حكومیدان نیشته‌جێن له‌به‌ری لای راستی موسڵ، بۆیه سروشتیه كه چیرۆكه‌كه‌ی به‌شێوازێكی ره‌شبینانه كۆتایی پێبهێنێت "ئێستا ده‌ست له‌سه‌ر روومه‌تم داده‌نێم له‌چاوه‌ڕوانی شه‌ڕه سه‌خته‌كه‌دا كه پێده‌چێت لێره به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌نگه جارێكی تر ناچاری ئاواره‌بوون ببین، دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ به‌دوامانه‌وه‌یه".
سەرچاوە: نیقاش
PM:12:02:16/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 1341
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت