چیرۆکی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له چله‌ی كۆچی دوایی خێزانه‌كه‌یدا خۆی كوشت
وێستگه نیوز-داود عه‌بدولواحید
خۆشه‌ویستی زۆری بۆ هاوسه‌ره كۆچكردووه‌كه‌ی وای له عه‌لی كرد، به‌بێ بیركردنه‌وه له بێ خاوه‌ن بوونی چوار منداڵی چاوگه‌ش كه به‌رهه‌می چه‌ند ساڵ ژیانیان بووه، عه‌لی له هه‌مان شوێنی سوتانی خێزانه‌كه‌ی، به گوللـه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو منداڵه‌كانی بێ دایك و باوك مانه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 2016، له چله‌ی كۆچی دوایی خێزانه‌كه‌ی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
نقیب هاوار ئه‌رگۆشی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی دوێنێ هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عه‌لی عوسمان عه‌بدوڵا، ته‌مه‌ن 33 ساڵ له ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ربه قه‌زای رواندز به فیشه‌كیێكی كلاشنكۆف كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا".
وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتییه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له لیوای حه‌وتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خاوه‌نی دوو كچ و دوو كوره كه ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك تا هه‌شت ساڵیدایه".
كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه چیرۆكه‌كه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز گێڕایه‌وه و وتی: "دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عوسمان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له ماڵه‌كه‌یان ده‌چنه ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئێواره‌ی رۆژی 26ی 9ی 2016 خێزانی عه‌لی عوسمان ده‌یه‌وێ ته‌باغه‌كه داگیرسێنێ، به‌ڵام بیریان چوو بوو كه به‌ر له رۆشتنیان غازه‌كه بگرنه‌وه و له‌و كاته‌دا به‌هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی غاز له ژوره‌كه‌دا ئاگر له گیانی به‌ر ده‌بێ و ده‌سووتێت".
ئه‌و كه‌سه نزیكه وتیشی: "تا رۆژی دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجێنسی له هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه هه‌ر له‌وێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌و كاته‌وه عه‌لی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئه‌و رووداوه وه باری ده‌روونی تێك ده‌چێت و چه‌ند جارێك هه‌وڵی خۆ كوشتنی ده‌دات، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه رێگری لێده‌كرێت و تا ماوه‌یه‌ك چاودێری ده‌كرێت".
ئه‌و خزمه‌ی عه‌لی عوسمان به‌رده‌وامبوو له گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كه و وتی: "ئه‌وه بوو دواجار ئێواره‌ی دوێنێ 9ی تشرینی دووه‌می 2016 به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه و داوای لێكردوون گه‌رده‌نی ئازاد بكه‌ن، هه‌ر دوای ئه‌مه‌ش له هه‌مان كات و هه‌مان شوێن كه خێزانه‌كه‌ی لێی سووتا به فیشه‌كێكی كلاشینكۆف كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا".
باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خاوه‌نی چوار منداڵه، ئێستا لای ماڵی باوكی چاودێری ده‌كرێن، باوكی عه‌لی عوسمان دوای گیان له‌ده‌ست دانی بوكه‌كه‌یان به‌هۆی سووتانه‌وه ئێستاش دوای خۆكوشتنی كوڕه‌كه‌یان به بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بن".
AM:11:27:10/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 12147
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت