له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه لێقه‌ومان
عیزه‌ت دوری گورزی خۆی له‌داعش ده‌سره‌وێنێت
موسته‌فا حه‌بیب- نیقاش - وێستگه نیوز
دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كوده‌تایه‌دا تێپه‌ڕیوه كه داعش به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رپای كرد، بۆیه ئێستا به‌عسییه‌كان له‌م لێقه‌ومانه‌دا تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لێده‌كه‌نه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی 17ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌دژی دوا قه‌ڵای داعش له‌موسڵ راگه‌یاند، دوو رۆژ پێش ئه‌وه‌ش سوپای "پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی" كه له‌كۆنه ئه‌ندامانی حزبی به‌عس پێكهاتوون به‌سه‌ركردایه‌تی عیزه‌ت ئیبراهیم دوری جێگری سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی كۆچكردوو، رایگه‌یاند كه له‌دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
سوپای "پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی" رێكخراوێكی جیهادی ئیسلامیه عیزه‌ت دوری له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن دایمه‌زراندو بژارده‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس‌و گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای پێشوو له‌خۆده‌گرێت، هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌یانامه‌یه‌كدا داوای له‌دانیشتوانی موسڵ كرد شۆڕش له‌دژی داعش بكه‌ن، هه‌روه‌ك هۆشداریشی دایه گروپه شیعه‌كان له‌چوونه ناوه‌وه بۆ شاره‌كه.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بگه‌رێینه‌وه بۆ دواوه، له‌پێنحی حوزه‌یرانی 2014دا دانیشتووانی موسڵ هه‌ستیان ده‌كرد كه شتێكی گه‌وره روو ده‌دات، به‌رپرسه خۆجێییه‌كانیش هه‌ستیان به‌نیگه‌رانی كرد، دواتر ده‌ركه‌وت كه ده‌یان چه‌كداری داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ری لای چه‌پی شاره‌كه، ئه‌سیل نوحێفی پارێزگاری ئه‌وكاته به‌چه‌كه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ده‌ركه‌وت بۆ دڵنیاییدان به دانیشتووان.
به‌ڵام كاروبار به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌كۆنترۆڵ ده‌رچوو له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سێ فیرقه‌ی سه‌ربازی له‌شاره‌كه، له 10ی حوزه‌یرانی 2014شدا ده‌ركه‌وت شاره‌كه له‌كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقدا نه‌ماوه‌و كه‌وتۆته ده‌ستی چه‌ند گروپێكی چه‌كدار كه رقیان له‌سوپاو حكومه‌تی به‌غدایه‌و رایانگه‌یاند كه موسڵ به‌ته‌واوی ئازاد بووه‌و قۆناغێكی مێژوویی نوێ له‌و شاره‌دا ده‌ستیپێكردووه كه به به‌رهه‌ڵستیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی دوای ساڵی 2003 ناسرابوو.
هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌یر له‌نێوان داعش‌و قاعیده‌و سوپای "پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی"و ئه‌نسارولسونه‌و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی بچووكی خۆجێیی دروست بوو كه هۆكاری كه‌وتنی موسڵ بوو، چونكه ئه‌و شه‌پۆلی توڕه‌ییه جه‌ماوه‌رییه‌یان قۆسته‌وه كه له‌نێو دانیشتووانی شاره‌كه‌دا له‌دژی حكومه‌ت‌و هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌بوو كه رێوشوێنی سه‌ركه‌وتكه‌رانه‌یان له‌به‌رامبه‌ریان په‌یڕه‌و ده‌كرد.
چه‌ند سه‌عاتێك له‌وروژان‌و حه‌ماسه‌ت به‌س بوو بۆ داڕشتنی ئاینده‌ی شاره‌كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه رژانه سه‌رشه‌قام كه هه‌ندێكیان وێنه‌ی سه‌رۆك سه‌دام حسێن‌و عیزه‌ت دوری جێگریان به‌رزكردبووه‌وه، كۆنه به‌رپرسانی حزبی به‌عس‌و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد‌و بریاریاندا پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه دابنێن كه هاشم جه‌ماس بوو، ئه‌ویش عه‌قیدێكی راهاتووی سوپای پێشوو بوو به‌شداری له‌جه‌نگی عێراق – ئێران‌دا كردبوو، هه‌روه‌ها بڕیاریشیاندا داوا له‌چه‌كداری بیانی داعش بكه‌ن له‌شاره‌كه بكشێنه‌وه پاش سوپاس كردنیان.
عیزه‌ت دو‌ریش كه خۆی له‌به‌رچاو ونكردبوو، ئه‌و كاته له‌وتارێكی ده‌نگیدا سڵاوی تایبه‌تی ئاڕاسته‌ی چه‌كدارانی قاعیده‌و داعش كرد‌و سوپاسی كردن بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ده‌ركردنی سوپا له‌شاره‌كه، به‌ڵام داعش له‌به‌یانی هه‌ینی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 هه‌مووانی تووشی شۆك كرد كاتێك "به‌ڵگه‌نامه‌ی شار"ی راگه‌یاند كه تێیدا كشانه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و داوایشی له‌گروپه خۆجێییه‌كانی دیكه‌ش كرد یان به‌یعه‌ت بده‌ت له‌ژێر ئاڵای داعشدا یان بكشێنه‌وه‌و چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم بكه‌ن.
ئیتر داعش به‌مستی ئاسنین حوكمی موسڵی كرد‌و له‌ناوبردنی ركابه‌ره‌كانی له‌گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی "پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی"و "سوپای ئیسلامی"و "كه‌تیبه‌كانی شۆڕشی بیست"و "ئه‌نسارولسونه"و "كه‌تیبه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین" ده‌ستیپێكرد كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتوویان به‌ناوی "سه‌ركردایه‌تی باڵای جیهادو رزگاركردن" به‌رێبه‌رایه‌تی به‌عسیه‌كان پێكهێناو هه‌موویان به‌یعه‌تدانیان به‌چه‌كداره بیانییه‌كان ره‌تكرده‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دینیشه‌وه، گروپه چه‌كداریه‌كانی موسڵ رێكخراو به‌دیسپلین بوون، چونكه ئه‌ندامه‌كانیان له‌ئه‌فسه‌ره راهاتووه‌كانی سوپا‌و هه‌واڵگری بوون، له‌كاتێكدا گروپه‌كانی ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین پیاوانی ئاینی میانڕه‌و بوون‌و پشتیان به‌پیاوانی عه‌شیره‌ته‌كان‌و چه‌كه‌كانیان ده‌به‌ست بۆ شه‌ڕكردن.
موسڵ له‌شاره سونیه‌كانی تری وڵات جیاوازه به‌وه‌ی شارێكی عه‌شایری نیه‌و دڵسۆزی چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب یان ئه‌و رێكخراوه‌یه كه كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن نه‌ك عه‌شیره‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر شكستی هێنا له‌پێكهێنانی هێزه‌كانی "سه‌حوه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان" بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاعیده له‌كاتێكدا ئه‌زموونه‌كه له‌ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله سه‌ركه‌وتوو بوو، چونكه دڵسۆزی چه‌كداره‌كان له‌و شارانه‌دا بۆ سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌ت‌و ئامۆزاكانیانه.
داعش به‌درێژایی دوو ساڵی رابردوو سه‌رقاڵی ده‌ستگیركردن‌و كوشتی ئه‌و كه‌سانه بوو كه به‌مه‌ترسیدرای ده‌زانین له‌نه‌قشبه‌ندی‌و ئه‌ندامانی حزبی به‌عس‌و فه‌رمانده‌كانی پێشووی سوپا، دوایین كاریشی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوو كاتێك ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه ده‌یان كه‌سی له‌ماڵه‌كانیاندا ده‌ستگیركردو تائێستاش چاره‌نوسیان نازانرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیشدا بۆ ئازادكردتی موسڵ ترس كه‌وته دڵی توندڕه‌وكانه‌وه نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی ئه‌و هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری سوپا‌و پێشمه‌گه‌وه كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری شاره‌كه‌یان داوه، به‌ڵكو به‌هۆی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌شه‌وه له‌ترسی به‌رپابوونی شۆڕشێك به‌رێبه‌رایه‌تی گروپی چه‌كداری بچووك بۆ تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه چه‌ند مانگێك له‌تاریكیدا ژیا.
گروپی چه‌كداری وه‌ك "كه‌تیبه‌كانی پێغه‌مبه‌ر یونس"و "كه‌تیبه‌كانی موسڵ"و "ئازادیخوازانی موسڵ‌و بزووتنه‌وه‌ی پیتی (م)" كه مانای مقاوه‌مه‌یه، ده‌ستیان كردووه به‌جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌ی تیرۆركردن له‌دژی ئه‌ندامانی داعش له‌ناو شاره‌كه‌دا له‌دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئازادكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام كرده‌وه‌كانیان زۆر سنوورداره تا راده‌یه‌ك هه‌ندێك كه‌س گومانیان له‌راستی كرده‌وه‌كان هه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردوو "ئازادیخوازانی موسڵ" تیرۆركردنی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی داعشی له‌به‌ری چه‌پی شار راگه‌یاند كه ئه‌ویش ئه‌بو فاروق به‌رپرسی دیوانی غه‌نائیمی سه‌ر به‌تونده‌ڕه‌وه‌كان بوو، هه‌روه‌ك "كه‌تیبه‌كانی موسڵ"یش رایگه‌یاند كه هێرشی كردۆته سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌ك، به‌ڵام تائێستا كه‌س قه‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه نازانێت.
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د نوری نوێنه‌ری شاره‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان گرووپه چه‌كدارییه‌كانی مقاوه‌مه‌و چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌منی‌و"هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی"دا هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌وه به‌نیقاشی وت "چه‌ندین گروپ له‌ناو موسڵدا به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیداری ئه‌و كاره‌و لاوازی پڕچه‌ككردنیشیان، قوربانی زۆریشیان داوه دوای ئه‌وه‌ی داعش لێی ده‌ستگیركردن‌و كوشتن تا دانیشتووانی شاره بترسێنت له‌به‌رپاكردنی هه‌ر شۆڕشێك".
له14ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا‌و سێ رۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه، ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئاشكرای كرد كه داعش كوده‌تایه‌كی پوچه‌ڵكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانیه‌وه له‌دژی ئه‌نجام درابوو، له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقیشه‌وه وتی ئه‌و ئه‌ندامه توندڕه‌وانه پلانیان بۆ كوده‌تا له‌دژی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه داناوه، به‌ڵام كوده‌تاكه ئاشكرا بووه و (58) كه‌س به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی سوپای عێراق كوژراون.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین هه‌وڵی كوده‌تاوجیابوونه‌وه له‌دژی توندڕه‌وكان هه‌بووه‌و هه‌موویان شكستیان هێناوه، به‌ڵام ئایا هه‌وڵی دیكه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر داعشدا ئه‌نجام ده‌درێت؟
ئه‌بو قه‌یس جبوری كه ئه‌ندامی پێشووی حزبی به‌عس‌و سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی "پیاوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی"یه به"نیقاش"ی وت: "به‌ڵێ هه‌وڵی نوێی كوده‌تا له‌ئارادا ده‌بێت كاتێك سوپا له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ نزیك ده‌بێته‌وه". ئه‌بو قه‌یس سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چوونه پاڵ پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی حكومه‌تی عێراقی راگه‌یاندو ئێستاش كاری پێشكه‌شكردنی راوێژه به‌حكومه‌ت له‌باره‌ی توندڕه‌وه‌كانه‌وه.
جبوری به"نیقاش"ی وت "ئه‌و گروپه ناوخۆییانه‌ی حزبی به‌عس‌و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی رێبه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن ئێستا هێزیان نیه، ئه‌وان ده‌ترسن‌و له‌داعش تۆقیون، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی گونجاو ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه‌سه‌ری‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی سوپا له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌رده‌ست ده‌بێت".
ده‌شڵێت "ئه‌ندامانی حزبی به‌عس‌و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی باوه‌ڕێكی چه‌سپاویان هه‌یه‌و توانای خۆڕێكخستنه‌وه‌یان له‌چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا هه‌یه، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هه‌ره‌سهێنانی توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌ن تا هێرش بكه‌نه سه‌ر عه‌مباره‌كانی چه‌ك بۆ خۆپڕچه‌ككردن‌و ئیتر ده‌ستده‌كه‌ن به تۆڵه‌كردنه‌وه له‌داعش كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه".
به‌ڵام جبوری ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌عسیه‌كانی هاوپه‌یمانی متمانه‌پێكراوی حكومه‌ت نین، چونكه ته‌نیا هه‌وڵی گه‌یشتن به‌حوكمی موسڵ ده‌ده‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت، ره‌نگه له‌ئاینده‌دا له‌حكومه‌تیش هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ك سه‌دان كه‌سیان چوونه‌ته ریزه‌كانی داعش‌و ئێستاش ده‌ست ده‌كه‌ن به‌خۆشاردنه‌وه‌و خۆونكردن له‌نێو خێزانه‌كانیاندا هه‌ر كه ئازادكردنی شاره‌كه نزیك ببێته‌وه.
له‌راستیدا داعش له‌موسڵدایه‌و رێكخراوێكه له‌بنه‌ڕه‌تدا كه‌سانی عێراقی له‌خۆگرتووه‌و زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانیشی له‌ئه‌فسه‌رانی سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشوون، ئه‌وان له‌قاعیده جیابوونه‌و چوونه خولی ئاینی خێرا بۆ هه‌ڵگرتنی باوه‌ڕی جیهادی‌و باوه‌ڕیشیان پێی نیه، چونكه زیاتر ئامانجیان گه‌یشتنه به‌ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گروپه چه‌كدارییه‌كان له‌ناو موسڵ ده‌ستیانكرد به‌خۆڕێكستنه‌وه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئازادكردنی شاره‌كه له‌توندڕه‌وه‌كان، به‌ڵام دوودڵن له‌هاوكاریكردنی حكومه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسن كوده‌تایان به‌سه‌ردا بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "سه‌حوه"ی عه‌شیره‌ته‌كاندا روویدا كاتێك حكومه‌تی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو شه‌ڕی له‌دژ كردن.
زۆرترین ترسیش له‌به‌شداریكردنی گروپه شیعه‌كانه له‌شه‌ڕه‌كه‌و ئه‌گه‌ری چوونه ژووره‌وه‌یانه بۆ موسڵ له‌دوای ئازادكردنی‌و ئه‌نجامدانی كاری كوشتن‌و ده‌ستگیركردنی تایفیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌تكریت‌و فه‌لوجه‌و باكوری بابل روویدا، بێگومان چه‌ند رۆژی داهاتووش شتی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌شه‌ڕه‌كه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
PM:12:14:08/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 8675
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت