سەلاحەدین بەهادین: خۆمان بە دڵسۆز و خەمخۆری ئەم میلەتە دەبینین


وێستگە نیوز-
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت "هەمیشە یەكگرتووەكان متەمانەیان بەخۆیان و مێسداقیەت لەكار و گوفتاریان هەیە" و ڕایدەگەیەنێت "خۆمان بە دڵسۆز و خەمخۆری ئەم میلەتە دەبینین".

سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كەئێستا بەسەردانێك لە ناوچەی بادینانە، ئەمرۆ شەممە 20ی ئابی 2016 چووە قەزای ئامێدی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی حزبەكەی لە لقی ئامێدی كۆبۆوە .

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پیرۆزبایی لە كابینەی نوێی لق یەكگرتوو لە ئامێدیكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و تەئكیدی كردەوە "دەبێت لقەكە رۆلی گرنگی خۆی ببینیت لە خزمەتكردن بەم ناوچەیە و گرنگی بە بواری پەروەردە و رێكخستنەوە ئوسرە و حەلەقە قورئانیەكان بكەنەوە و رێز لەكات و مۆعیدیەكانی خۆیان بگرن و گرنگی بە كات بدەن و رۆڵی گرنگ بگێرن لە بواری كۆمەڵایەتی و بەشدار بن لەخۆشی و ناخۆشیەكانی ئەندامان و خەلكی خۆشەویستی ئەم دەڤەرە".

پاشان سەلاحەدین محەمەد بەهادین، باسی رۆڵ و پێگەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد لە ساحەكە و "ئاماژەی بەوەدا كە یەكگرتووەكان هەمیشە متەمانەیان بەخۆیان هەیە و مێسداقیەت لەكار و گوفتاریان هەیە و هەمیشە لەگەڵ خەلكی بەش مەینەت و لێ قەوماون و خۆشمان بە دڵسۆز و خەمخۆری ئەم میلەتە دەبین و هەمیشە بەدوای خێرین و لەخێر ئەگەرێین بۆیان". 


PM:07:27:20/08/2016


ئه‌م بابه‌ته 2657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت