پۆلیس داوای ده‌كات
وێستگه نیوزـ
مریا‌م كلینك، نمایشكاری لوبنانی كه هه‌میشه به جلوبه‌رگ و ره‌فتاره‌كانی سه‌رنج بۆخۆی راده‌كێشێت، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابه‌وه داوا كراوه.
مریا‌م كلینك له ورده‌كاریی ئه‌و هه‌واڵه‌دا به كه‌ناڵی الجدید-ی راگه‌یاند و وتی: "به‌ڵێ ئه‌فسه‌رێكی بنكه‌ی پۆلیس له ناوچه‌ی به‌كفیا په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و پێی راگه‌یاندم كه ده‌وڵه‌تی لوبنان سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر تۆمار كردووه و خاوه‌ن سكاڵاكه‌ش پۆلیسی ئادابه، تۆمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه به‌جلوبه‌رگی ژێره‌وه ئه‌لبومه وێنه‌یه‌كم گرتووه."
كلینك وتیشی: "دڵنیام كه‌سێك هانی ده‌وڵه‌تی داوه بۆ جوڵاندنی ئه‌و دۆسییه‌یه و ئه‌گه‌ر وابێت خۆ ده‌بێت هه‌موو كچی لوبنان بپێچنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن."
مریا‌م كلینك به‌وه به‌ناوبانگه كه ستایل و جلوبه‌رگ و وێنه‌ی ورژێنه‌ری مشتومڕئامێز به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌میشه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توند ببێته‌وه.
PM:05:02:24/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 8685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت