بوو به موسڵمان
وێستگهنیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌خێرایی بڵاوبووه‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و وتویه‌تی: "كه ده‌چمه مزگه‌وته‌وه هه‌ست بە ئاشتی ده‌كه‌م."
مارتن لیگۆن، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیا له ناوه‌ندی (رساله) له به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا چی وای لێكردووه موسڵمان بێت، مارتن وتویه‌تی: "ئیسلام واته ئاشتی، كه دێمه مزگه‌وت هه‌ست به‌و ئاشتییه ده‌كه‌م، ئه‌وكاته‌ش كه نوێژ بۆ خودا ده‌كات، هه‌ست ده‌كات كه پڕه له ئاشتی."
لیگۆن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه شتی له‌سه‌ر ئیسلام خوێندووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ش كه دێته‌ناو ئایینی ئیسلام، وه‌ك موسڵمانێك ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات، هەربۆیە له‌سه‌ر ده‌ستی ئیمامی ناوه‌نده ئیسلامییه‌كه شایه‌تمان ده‌هێنێت و ئیمامه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت كه ئیتر مارتن نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن خوشك و برای له جیهاندا هه‌یه.
مارتن به‌وه ناسراوه كه له كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل‌دا هاوسۆزی فه‌له‌ستینییه‌كانه و به روماڵكردنی جه‌نگی ئیسرائلیش له غه‌ززه له ساڵی 2014، ناوبانگی ده‌كرد.
رۆژنامه‌نووسه موسڵمانه ئه‌ڵمانییه‌كه له 2ی ته‌مموزدا به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی قودس كردووه، له‌كاتی خۆپیشاندانێكی هاوشێوه‌ش كه بۆ پشتیوانیكردن له ئیسرائیل له ئه‌ڵمانیا رێكخرابوو، مارتن خۆپشانده‌رانی بێزار كرد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش به‌زۆر له شوێنه‌كه دووریان خسته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌مدواییه داوای كردبوو له 8ی ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی جوله‌كه له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه، ناوی دوو هه‌زارو 251 كوژراوی خه‌ڵكی غه‌ززه بخوێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری له ئه‌ڵمانیا نایه‌وه.
مارتن له رێگه‌ی ئه‌و داوایه‌وه ویستویه‌تی به‌راوردێك بكات له‌نێوان ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی كه به‌ده‌ستی جوله‌كه كوژراون له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ش ملیۆن جوله‌كه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه له‌ناوبران.
مفاجاة سارة لمسلمي المانيا و العالم.
الصحفي الالماني مارتن ليجون يشهر اسلامه اليوم في اول ايام عيد الفطر في برلين في مسجد الرسالة.
الله اكبر و لله الحمد
Http://www.facebook.com/Lejeune.Berlin
Posted by إياد الشرفا on Tuesday, July 5, 2016
PM:05:56:05/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 4050
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت