بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین
عه‌زرا زییا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ
وێستگه‌نیوز-
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ هۆشداری دا له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، راشیگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن.
عه‌زرا زییا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "یه‌كێك لهنیگهرانیه جدییهكهمان ئه‌وه‌یه، هاوڕێكانمان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به ره‌نج و ماندووبوونی زۆر به‌ده‌ستیانهێناوه، به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆیانه‌وه خستوویانه‌ته به‌ر مه‌ترسی".
وتیشی: "ئه‌م دابه‌شبوونه ناوخۆییه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق لاوازده‌كات و رێگا بۆ هێزه ده‌ره‌كییه‌كان خۆش ده‌كات ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریبهێنن".
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا".
زییا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راشیگه‌یاند كه "وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شێوێنێكی دیكه‌ی جیهان ده‌یكه‌ین، پشتیوانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و شه‌فا و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ سه‌قامگیریی ناوخۆیی و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست".
PM:03:15:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت