بڕیاری نوێ ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران درا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا په‌له له دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بكرێته و و تا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و شوێنی دابینكردنی زه‌وی له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا دیاری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2024، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به به‌شداری ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، یاسا له وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی شاره‌وانییه‌كان، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له سه‌رجه‌م پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوونی بۆ كاری شاره‌وانییه‌كان كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابڕدوودا ڕایسپاردبوون بۆ زانینی ژماره‌ی مه‌زه‌نده‌كراوی فه‌رمانبه‌ران و دابینكردنی زه‌وی و نه‌خشه‌ی زه‌وی و دیاریكردنی شوێن و گرفته ته‌كنیكی و یاساییه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی فه‌رمانبه‌ران له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی سوودمه‌ند ببن.
لای خۆیه‌وه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پرۆسه‌كه كرده‌وه و داوای لێ‌كردن هه‌تا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان ڕاپۆرتێكی ته‌واو و تێروته‌سه‌ل ئاماده بكه‌ن و تێیدا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و شوێنی دابینكردنی زه‌وی له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا دیاری بكرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاریشی دا كه ئه‌گه‌ر زه‌وی له سنووری ماسته‌رپلاندا به‌رده‌ست نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له وه‌رگرتنی زه‌ویدا سوودمه‌ند ببن، پێویسته ماسته‌رپلانی شاره‌وانییه‌كان فراوان بكه‌ن و زه‌وی دابین بكه‌ن.
PM:06:38:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت