بافڵ تاڵه‌بانی: كرێكارانی كوردستان پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی رۆژی‌ جیهانیی‌ کرێکارانەوە رایگەیاند، كرێكارانی كوردستان پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2024 بڵاویكرده‌وه‌: بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی، "بە رێزەوە لە پێگە و هەوڵەكانیان دەڕوانین و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین، هەروەها سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو كرێكارانە دەنێرین كە لەكاتی كاردا گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی، "كرێكارانی كوردستان رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە ئاوەدانكردنەوە و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان گێڕاوە و پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگەكەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر”.

سەرۆكی یەكێتی ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌  "یەکێتی لە هەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی كردوه‌"و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "ئەو مێژووە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی لەیادنەكردووە و خۆی بە بەشێك لەئێوەی سەربەرز دەزانێت، كاركردنیش بۆ بەدەستهێنانی ماف و باشتركردنی ژیان و گوزەرانتان بە ئەركی خۆی دەزانێت."


PM:01:44:01/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت