مه‌سرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەت به‌ باشترکردنی ژیانی کرێکاران دووپاتدەکەینەوە


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بڵاوكرده‌وه‌و پابەندبوونی حکومەتی به‌ "باشترکردنی ژیانی کرێکاران" دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڵێت: " ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم".

راشیگه‌یاندوه‌"لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە".

له‌ كۆتایی پەیامەکەیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "هیوای ژیانێکی شایستە و باشتر"ی بۆ كرێكاران خواستوه‌.


AM:11:00:01/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت