نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت چاودێریی خێزانی ئه‌و كرێكارانه بكرێت كه له كاردا ژیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوزـ
بەبۆنەی 1ی ئایار - رۆژی جیهانیی کرێکاران سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه "ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێریی خێزانی ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژیانیان له‌ده‌ستداوه."
له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه بڵاویكردهوهن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێرای پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان و عێراق و جیهان دەڵێت، " به رێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رك و ره‌نجی كرێكاران و رۆڵی كارایان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتناندا ده‌ڕوانێت، "جه‌خت له به‌رده‌وامیی پشتگیری له هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانیان و پێویستیی هه‌بوونی یاسایه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه ده‌كه‌مه‌وه، كه زه‌مینه و ژینگه‌ی له‌باری كاركردن و ژیانێكی باشتر بۆ چینی زه‌حمه‌تكێشی كرێكاران و خێزانه‌كانیان بێنێته ئاراوه."
سه‌رۆكی هه‌رێم هانی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كرێكارانیشی داوه "كاری باشتر بكه‌ن و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران و ره‌خساندنی یه‌كسانی له ده‌رفه‌ته‌كانی كاردا، هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێریی خێزانی ئه‌و كرێكارانه بكه‌ن كه له كاردا ژیانیان له‌ده‌ستداوه و بایه‌خ و گرنگی به باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانیان بدرێت."
AM:10:01:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت