یوسف ئه‌لكیلابی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: دواكه‌وتنی ته‌وتینكردنی مووچه‌كانیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتار یوسف ئه‌لكیلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنیشی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
یوسف ئه‌لكیلابی په‌رله‌مانتاری عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه.
یوسف ئه‌لكیلابی نووسیویه‌تی: "برا فهرمانبهرهكانم له هه‌رێمی كوردستان، میوانداری به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومیه‌كانمان كرد سه‌باره‌ت به ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به ده‌ڵێت: "هه‌ر تهوتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حومییهكانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت. لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه".
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوێك داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد زانیاری فه‌رمانبه‌رانی بۆ بنێرێت تا له بانكه حكومییه‌كانی عێراق هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه و فه‌رمانبه‌ران بتوانن له‌و بانكانه‌وه مووچه‌كانیان وه‌ر بگرن كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ناو و زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی، "خێرا" بنێرێت بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بخرێته سه‌ر بانكه حكومییه فیدڕاڵییه‌كان، كه ئه‌وانیش بریتین له بانكی عێراق بۆ بازرگانی (تی بی ئای)، بانكی ره‌شید و بانكی رافیده‌ین.
نووسراوه‌كه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراوه كه تێیدا هاتووه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئازادن له‌وه‌ی كام یه‌ك له‌و سێ بانكه هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی.
دواتر، له‌و بانكه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه خۆی هه‌ڵی بژاردووه كارتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و مانگانه مووچه‌یان بۆ ده‌نێرن تا له لقی بانكه‌كان و نووسینگه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌یان وه‌ربگرن.
PM:11:04:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت