بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
وێستگهنیوزـ
دەزگای لوتکە رایگهیاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و منداڵێک لەنێو ئەو پێنج کەسدا هەیە کە لە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەدا ژێر ئاو کەوتوون.
پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاندووە، قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لە ئارادایە.
PM:02:26:23/04/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت