ماكرۆن: رووبه‌ڕووی كرده‌وه‌كانی ئێران ده‌بینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی دڵنیا كرده‌وه كه بڕیاریانداوه رووبه‌ڕووی كرده‌وه تێکدەرەکانی ئێران ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دووپاتیكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت تێكچوونی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕێنێت و "بڕیاردانی خۆی بۆ توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه تێکدەرەکانی ئێران" دووپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا "ئه‌لیزێ"، ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و هێرشه "بێوێنه" و "قبووڵنه‌كراوه"ی ئێران له شه‌وی 13-14ی نیساندا بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامی دا، "مه‌ترسی هه‌ڵكشانی سه‌ربازیی گشتگیر له‌خۆده‌گرێت".
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه "فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی كاربكات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م تێكچوونه"، داواشی له "هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه دان به‌خۆیاندا بگرن".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له سه‌ر ئیراده‌ی پاریس "بۆ توندكردنی ڕێوشوێنه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه تێکدەرەکانی ئێران" كرده‌وه.
PM:11:14:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت