ئەمریکا ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداری بکات
وێستگە نیوز-
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیاوە قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە ئەمریکا ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت.
ئەمڕۆ هەینی 19 ی نیسان ئەنتۆنی بلینکن لە لوتکەی گروپی G7 لە ئیتاڵیا وتی: وڵاتانی ئهو گروپه بەنیازن سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن، ئهوهشی دووپاتكردهوه كه وڵاتهكهی ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت.
بلینکن لە بارەی شەڕی غەززەشەوە وتی، حەماس هۆکاری نەهامەتییەکانی خەڵکی غەززەیە و هەرخۆشی ڕێگرە لە ئاگربەست لە ناوچەکەدا.
بهوتهی بلینكن، ئەمریکا مافی تەواو بە فەلەستینییەکان دەدات دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە و وتی: ئێستا ئامانجمان ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانە کە لەخراپترین بارودۆخدان لە ژێردەستی حەماسدا.
سهبارهت به گرژییهكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، وەزیری دەرەوەی وتی، لەشەڕەکەی ئۆکرانیادا چین بە ناڕاستەوخۆ هاوکاری روسیا دەکات و "پوتن وادەزانێت پشتمان لە ئۆکرانیا کردووە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنمان له ئۆکرانیا".
PM:04:28:19/04/2024
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت