هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل نرخی نه‌وت و زێڕی فراند
وێستگه نیوزـ
هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران نرخی نه‌وتی خاو و زێڕی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزكرده‌وه به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له سه‌روو 88 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 88 دۆلار و 5 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 87 دۆلار و 54 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 83 دۆلار و 70 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 83 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 389 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 375 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر ناوخۆی ئێران، به‌ڵام ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه و ئیسرائیلیش پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه.
AM:10:29:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت