كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 17ی نیسانی 2024، ئاسمان دووباره ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه به یه‌ك بۆ دوو پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
باسی له‌وه‌شكردووه، لەماوەى چەند رۆژى داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، به‌جۆرێك سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلە زیاتر دەبێت، ناوچەشاخاویەکانیش لەنێوان 25-27پلەى سیلیزى دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 28
سلێمانی: 27
دهۆک: 27
زاخۆ: 29
هەڵەبجە: 27
کەرکوک: 31
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 33
AM:10:13:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت