جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق: واز له موسه‌كین بێنه و هه‌ڵوێسته راسته‌قینه‌كه بنوێنێنه".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هه‌روه‌ك ده‌زانن پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ی كورده له عێراقدا، پێویستیشه پێش ئه‌وه‌ی بخرێته خزمه‌ت كۆی عێراقییه‌كان، ئه‌و پۆسته بخرێته خزمه‌ت مافه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان له وڵاته‌كه‌دا!".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه كورد به‌پێی پێویست سوودی له‌م پۆسته نه‌بینیوه، بگره زۆرجار ئه‌و پۆسته بۆته بارێكی گران به‌سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و یه‌ك دوانێك له‌وانه‌ی بوونه سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر حیسابی كورد، به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كان و هه‌ندێك له عه‌ره‌به شیعه‌كان، پیلانگێڕییان له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئێستا بارودۆخی عێراق رۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت، له‌گه‌ڵیشیدا شۆڤێنییه‌كان و هه‌ندێك له عه‌ره‌به شیعه‌كان، به مه‌به‌ستی لابردنی سه‌رنجی رای گشتیی عێراقی له‌سه‌ر شكسته‌كانیان و تاڵانكارییه‌كانیان له داهاتی وڵاته‌كه‌دا، به‌رده‌وام دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن! به ڕاده‌یه‌ك كه به‌داخه‌وه خه‌ریكه له ڕێگه‌ی هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی عێراقه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێككه‌وتن و عورف و یاساكان و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور، هه‌وڵی لاوازكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن!".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "له‌م ماوه‌یه‌دا و به تایبه‌تیش له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته لوتكه، مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به ته‌واوی پشتگوێخراوه، ڕێگه نادرێت هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، كار بۆ لاوازكردنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كرێت، له به‌غداوه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌نێوماڵی كوردستان ده‌درێت، گه‌نده‌ڵیی له عێراق گه‌یشتۆته لوتكه، وڵاته‌كه پڕكراوه له میلیشیای سه‌ر به وڵاتێكی دراوسێ! سیسته‌می فیدڕاڵی به ته‌واوی دژایه‌تی ده‌كرێ و هانی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌درێت! هۆكاری به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م كێشانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه كه دادگای فیدڕاڵیی عێراق (له ڕوانگه‌ی ئێمه) وه‌ك دادگایه‌كی بێلایه‌ن ره‌فتار ناكات و بڕیاره‌كانی له ڕوانگه‌ی دوژمنایه‌تیكردنی كورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی نووسیویشیه‌تی: "ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت و ده‌توانێت باڵانسی زۆربه‌ی كێشه‌كان له قازانجی هه‌رێمی كوردستان بشكێنێته‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراقه، ئه‌و پارێزه‌ری ده‌ستووره و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕێگری له هه‌ر لایه‌ك بكات له‌وانه‌ی كه دژایه‌تیی كورد و كوردستان ده‌كه‌ن. بۆیه سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت به یه‌كێك له‌م دوو ڕێگه‌یه، دادگای فیدڕاڵی بێنێته‌وه سه‌ر ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دوو رێگه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ئه‌وكاته‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی پێكهات، كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، هاوكات ئه‌و وه‌ره‌قه سیاسییه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر درا كه له هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه (كه هه‌موویان حزبه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌تی عێراقن) واژۆی له‌سه‌ر كرابوو. له په‌رله‌مان وه‌ره‌قه سیاسییه‌كه‌ش هاوشێوه‌ی كارنامه‌كه‌ی سودانی ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه بوو به به‌شێك له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی. یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌و كارنامه‌یه ئه‌وه‌بوو كه ده‌بوایه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ پاش دروستكردنی حكومه‌تی عێراق، پرۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی بنێردرێته په‌رله‌مانی عێراق و ده‌ربچوێندرێت، چونكه ئه‌و دادگایه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌پێی ده‌ستوور دروست نه‌بووه.
ئێمه به پێویستی ده‌زانین به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و داوا بكات له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بۆ نموونه (دوو مانگ) ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی تایبه‌ت به دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گینا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری گه‌ل و هه‌رێمه‌كه‌ی چونكه ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه، سه‌رۆك كۆمار كۆشكی سه‌لامیشی نه‌ده‌بینی!
دووه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌هاتن نه‌بوو، ئه‌وا به ڕای ئێمه، مرۆڤ شه‌رمه له پۆستێكدا بێت كه كه‌س حیسابی بۆ نه‌كات، بۆیه پێویسته به فه‌رمی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، ئه‌وكات كه‌سیش گله‌یی لێ ناكات!
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه "جگه له‌م دوو چاره‌سه‌ره، ڕێگه‌ی سێیه‌م له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماردا نییه، پێشوازیكردن له ته‌یف سامی و ته‌له‌فۆنكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی، موسه‌كینه و ده‌رده‌كه چاره ناكات!".
AM:11:23:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت