له شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كه‌سایه‌تییه‌ك كوژرا
وێستگه‌نیوز-
له ئه‌نجانی شه‌ڕه‌ته‌قه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له سنووری قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، عه‌ونی سمكۆ ئاغا كه‌سایه‌تی هۆزی زێدك له بادینان كوژرا.
شه‌وی رابردوو له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی هۆزی زێدك له قه‌زای شێخانی سنوری پارێزگای دهۆك نزیك گوندی ئالمه‌مان شه‌ڕه‌ته‌قه روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌وه كه‌سایه‌تی هۆزی زێدكی له بادینان به‌ناوی (عه‌ونی سمكۆ ئاغا زێدكی) كوژرا.
هاوكات برایه‌كی ناوبراو به‌ناوی جه‌وهه‌ر سمكۆ ئاغا و كوڕه‌كه‌ی برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و برینداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك.
AM:09:20:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت