د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون: به‌منزیكانه توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر خاكی هه‌رێم
وێستگه نیوزـ
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق باسی له "هاوكاتبوون"ی رووداوه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و پێی وایه به‌منزیكانه توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر خاكی هه‌رێم.
له هه‌ژماری خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، د.ئاسۆ فه‌ریدون كۆی رووداوكان و هاوكاتبونی ئه‌و رووداوانه‌ی به چه‌ند دڕێك به‌مجۆره ریزبه‌ند كردوه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئایا ئێران به‌شێكه له‌م رێككه‌وتنه؟:
*سه‌ردانی به‌رپرسانی توركیا كۆبونه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له به‌غدا
* راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی به‌غدادی به به‌غدا و ئاشكرابوونی نهێنییه‌كان!
* سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بازرانی بۆ ئه‌مریكا و به‌دوایدا سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ هه‌ولێر
* چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
* ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی توركیا به‌منزیكانه له هه‌رێمی كوردستاندا به رێككه‌وتنی هه‌مووان
*ئایا ئێران به‌شێكه له‌م رێككه‌وتنه؟
PM:11:28:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 6240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت