سه‌ركرده‌كانی داعش له زیندانێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا هه‌ڵهاتن
ئه‌ندامانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن له عه‌فرین
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی زیندانی داعش له زیندانی عه‌فرینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا بهدهستتێكهڵكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زیندانه‌كه، هه‌ڵاتوون.
هه‌رچه‌نده رێكخراوی تیرۆریستی داعش له بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شكستی هێناوه، به‌ڵام شانه نووستووه‌كانی هێشتا جێی مه‌ترسین، به‌تایبه‌ت له سوریا و عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گای سه‌ره‌كی له به‌ریتانیایه، رایگه‌یاند كه 12 زیندانی داعش له زیندانی عه‌فرین هه‌ڵاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵاتنی ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوه‌كه دوای ده‌ستتێكه‌ڵكردن و به هاوكاری به‌رپرسانی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به توركیا بووه.
رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "زیندانی باكووری سوریا كه سه‌ركرده‌كانی داعش لێی هه‌ڵاتوون، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی توركیادایه".
سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه هه‌ڵاتنی ئه‌و 12 زیندانییه له زیندانێك كه پۆلیسی سه‌ربازیی هێزه‌كانی توركیا له ناحیه‌ی بولبول له لادێی عه‌فرین سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به هاوبه‌شی و هاوكاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به توركیا بووه.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و كاره‌ی پۆلیسی سه‌ربازی ئاشكرا بووه و بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كاره‌كه‌یان دوو كه‌سیان له هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركردووه.
هه‌زاران دۆلار
جێگای سه‌رنجه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیادان له ناوچه‌كانی باكووری سوریا، سه‌ركرده‌كانی داعشی تێدایه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچانه به ژینگه‌یه‌كی پارێزراو بۆ ئه‌وان داده‌نرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی له‌وشێوه‌یه نییه، سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش سه‌رچاوه‌كانی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ زانیان نزیكه‌ی 20 ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه دوای دهستتێكهڵ كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زیندانه‌كه، توانیویانه له زیندانی ڕاجۆ له باكووری شاری حه‌له‌ب هه‌ڵبێن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی به قاچاخ له زیندانی ڕاجو هێنراونه‌ته ده‌ره‌وه، ته‌نها ئه‌ندامی داعش بوون، به هاوكاری ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسانی زیندان، له به‌رامبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌ك كه له نێوان هه‌زار بۆ سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بووه له هه‌ر تاكێك وه‌رگیراوه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان بڕه پاره‌یه‌كیان داوه كه ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زیندانی عه‌فرین ده‌یان هاوڵاتی ناوچه‌كه له‌خۆده‌گرێت كه به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان ده‌ستگیركراون و ده‌كه‌وێته نزیك سنووری توركیا و سوریا.
PM:02:35:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت