كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرز ده‌بنه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاداری 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا" .
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە ڕێژەی 3-4 پلە. خێرایی با 10 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 30- 3- 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
زاخۆ : 24
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 30
AM:11:14:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت