ئیسرائیل چه‌ندین شوێنی سوریای بۆردوومان كرد و زیاتر له 36 كه‌س كوژران
وێستگه‌نیوز-
چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له جۆلانه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی له پارێزگای دیمه‌شق كرده ئامانج، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب ده‌نگی دایه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 36 كه‌س كوژران.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل هێرشی كرده‌سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 36 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
روونیشیكرده‌وه كه هێرشه‌كه ”كۆگاكانی موشه‌كی سه‌ر به حزبوڵای لوبنانی له ناوچه‌ی جبرین له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حه‌له‌ب كردۆته ئامانج”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه له ئه‌لسه‌فیره و كهفرجووم له ڕۆژئاوای شاری حه‌له‌ب بیستراوه، له كاتێكدا زانیاری پشتڕاستكراوه له‌سه‌ر كوشتن و برینداربوونی ده‌یان سه‌رباز له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكاندا هه‌یه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی ئاشكرایان كردووه كه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بووه‌ته هۆی كوژرانی 5 ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌رباز كوژراون یان برینداربوون.
ڕوونیشیكرده‌وه كه بۆردومانه‌كه له كاتژمێر 1:45 خوله‌كی دوای نیوه‌شه‌و، به كاتی ناوخۆ، له ئاراسته‌ی ئاریا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه روویداوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوودا، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵای لوبنانی له ناوچه‌كانی سوریا یان میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه به‌هۆه‌وه زیاتر له شه‌ش ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون.
AM:11:02:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت