توركیا پشتیوانی له غه‌زز ده‌كات و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش به ئیسرائیل ده‌فرۆشێت
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی ئاماری توركیا لیستی هه‌نارده‌ی توركیای بۆ ئیسرائیل بڵاوكردهوهو ده‌ركه‌وتوه كه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵكوژیی ئیسرائیل له غه‌ززه، ئه‌نقه‌ره بازرگانی چه‌ك له‌گه‌ڵ تهلئهلیب ده‌كات.
ي
به‌پێی داتاكانی ده‌سته‌ی ئاماری توركیا، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه باروود و ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی سووتێنه‌ر و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی هه‌نارده‌ی ئیسرائیل كردوه.
له‌ناوخۆی توركیا ئه‌نقه‌ره زۆر به توندی دژی شه‌ڕی غهززهیيه و پشتیوانی له فه‌له‌ستنییه‌كان ده‌كات، له‌ولاشه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌نارده‌ی ئیسرائیل ده‌كات و گوێ له‌و داواكارییه ناوخۆییانه ناگرێت كه داوای بایكۆتكردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره هه‌ریه‌ك له وەزارەتی بەرگری و بازرگانیی تورکیا لە دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا تۆمەتی "بازرگانیی چەک لەگەڵ ئیسرائیل" رەتدەکەنەوە و وتویانه، هیچ رێککەوتن و بازرگانییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نییە.
PM:12:00:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت