ھونەرمەندی گەورەی کورد (بەیتۆجان) کۆچی دوایکرد

‌بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە (بەیتۆجان)

وێستگه‌نیوزـ

شه‌وی رابردوو ھونەرمەندی گەورەی کورد (بەیتۆ جان) خاوەنی گۆرانی (ئاگر کەتییە دڵی من) بەھۆی نەخۆشییەوە لەوڵاتی سوید کۆچی دوایکرد.

بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە (بەیتۆجان) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە، زیاتر لە 30 ساڵە بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرمانجیی باکووری، چەندین گۆرانی ناوازەی تۆمارکردووە.

گۆرانی (ئاگر کەتیە دڵی من) بەدەنگی (بەیتۆجان) وتراوە، ئەو گۆرانییە لە ناو گەلی کورد و تەنانەت گەلانی دیکە زۆر بەناوبانگە و لەلایەن گۆرانیبێژەکانی دیکەی وڵاتانی بیانییەوە وتراوەتەوە.

بەیتۆجان ساڵانێکی زۆرە لەوڵاتی سوید ژیاوە، لەدواین چاوپێکەوتنیدا دەربارەی کوردستان دەڵێت: " کوردستان شتێکی جیاوازە! ساڵی 2010 کە چوومە ھەرێمی کوردستان و میوان بووم. کاتێک کوردستانم دیت، کەوتمە لەرزین هێندە خۆش بوو کە باسناکرێت، لەوێ مرۆڤ دەبێتە شتێکی دیکە. شتێکی زۆر سەیرە. پشت بەخوا دیسان دەڕۆمەوە، بەداخەوە (بەیتۆجان) نەگەڕایەوە کوردستان و ئەمشەو کۆچی دوایکرد".


AM:08:40:03/08/2023


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت