ناتۆ: ئەرکی راوێژکاریی بۆ هێزە عێراقییەکان زیاتر دەکەین


وێستگە نیوز-

لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل کۆتاییهات و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ناتۆ ئەرکی راوێژکاریی بۆ هێزە عێراقییەکان زیاتر دەکات. هاوکات پاڵپشتییەکانیشیان بۆ عێراق زیاد دەکەن.
 

ئەمرۆ 14ی حوزەیرانی 2021. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی لووتکەی ناتۆدا هاتووە، "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا و عێراق سەرکۆنە دەکەین."
 
لووتکەکە پێی وابووە، "تاوەکو رووسیا بەردەوامبێت لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ دۆخی سرووشتی لە جیهاندا."


PM:06:33:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت