خامنەیی: ئیسرائیل بنەکەیەکی پیادەکردنی تیرۆرە


وێستگە نیوز-
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی لەناوچوونی ئیسرائیل دەستیپێکردووە و هیچ کەس و لایەنێکیش ناتوانێت رێگە لە کەوتنی ئیسرائیل بگرێت، "ئاماژە بەوەشدەكات، "ئیسرائیل دەوڵەت نییە بەڵکو بنەکەیەکی پیادەکردنی تیرۆرە دژ بە فەڵەستینییەکان."

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەپەیامێکیدا بەزمانی عەرەبی باسی لەوەکرد، بارودۆخی ئێستای ناوخۆیی ئیسرائیل لەشکستی بەردەوامدایە و تادێت خراپتر دەبێت.

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانئەوەشی خستە ڕوو، ئەو وڵاتانەی کە رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکردووە، ئامانجەکانیان بەدەستناهێنن، دەشڵێت، "حکومەتە لاوازەکان سود لە ئیسرائیل وەرناگرن و بەرژەوەندیی و ئاسایشی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە."


PM:05:16:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو