سوپای تورکیا لە هەرێم.. پارتی پشتگیرە و یەکێتی سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنێکە

‌سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز-

غەیاس سورچی دەڵێت، "پارتی دژی بڕیاری دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیایە لە هەرێمی کوردستان و ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی بریارێکی پەڕلەمانی کوردستان دروستکردووە".

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلوومە"ی وتووە، "چەند ساڵێک لەمەوبەر پەڕلەمانی کوردستان بڕیاری دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و داخستنی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیای لەناو خاکی هەرێمدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگەی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە نەدا".

سورچی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "کە پەرلەمانتارانی یەکێتی پلانی ئەوەیان هەیە لەڕێگای دەرکردنی یاسایەک لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بکات و بۆ تێپەڕاندنیشی لەناو پەڕلەمان واژۆی پەڕلەمانتاران کۆدەکاتەوە".

بەرپرسەکەی مەڵبەندی موسڵ ئەوەشی وتووە، "کە یەکێتیی دەیەوێت لەناو پرۆژەکەدا ئەو ڕێککەوتنە کۆنەی نێوان رژێمی سەددام و حکومەتی تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە کە بەپێی ئەوە ڕێگە بە سوپای تورکیا دەدات بۆ راوەدوونانی نەیارانی هێزە نەیارەکانی، مەودای ١٠ کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە".

بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی CPT کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 ئامادەی کردووە، تورکیا 37 بنکەی سەربازی و هەواڵگری لەهەرێمی کوردستاندا دامەزراندووە.

باس لەوەکراوە کە زۆرینەی بنکە و بارەگاکانی تورکیا بەقوڵایی زیاتر لە 35 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە بەشێکیان لەنزیک  ناوەندی ئاوایی و شارەکانی وەک دهۆک و زاخۆ و سۆراندان.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە  14 لەو بنکە سەربازییانە دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە، بەشێوەیەک بەتەنیا لە سنوری ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ٣ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا هەیە بەناوەکانی "گرێ بییە، شێرت و گەلی زاخۆ”، وەهەروەها لەگەڵ دوو بنکەی هەواڵگریی تورکیا ( میت).

و/ ئاکۆ ئاڵی


PM:01:36:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو