لەتیف نێروەیی بۆ دیندار زێباری: زامە داپۆشراوەکەی بادینان کۆنگرەکانتی پوچەڵکردنەوە

‌لەتیف نێروەیی و دیندار زێباری

وێستگە نیوز-

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، "زامە داپۆشراوەکەی بادینان، ئەوەندە دژوارو ویژدان هەژێن بوو، نەک هەر سیحری هەموو ئەو کۆنگرە رۆنامەوانیانەی دیندار زێباری پوچەڵکردنەوە، بەڵکوخۆی کرد بە ناو دڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا".

لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نوسینێکدا دەربارەی پەسەندێتی دادگای پێداچوونەوە لەسەر سزدراوانی بادینای ئاماژە بەوە دەکات، "زامە داپۆشراوەکەی بادینان، ئەوەندە دژوارو ویژدان هەژێن بوو، دواجار ناڵێن و هاوارەکانی ئەوزامە لەناو ژوورە تاریکەکاندا، هەموو دەرگا داخراوەکانی واڵا کردەوەو سنوری کیشوەرەکانی بڕی".

باس لەوەشدەکات، "نەک هەر سیحری هەموو ئەو کۆنگرە رۆنامەوانیانەی کە دکتور دیندار زێباری لەسەر ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەوانی لەهەرێم ئەنجامیداون پوچەڵکردنەوە، بەڵکو وەکو کوترێکی باڵشکاوی سەرنج ڕاکێشی نامەهەڵگر خۆی کرد بە ناو دڵی ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا و فیلمی ڕووداوە ناخ هەژێنەکە وەک خۆی خستە بەرچاوی ویژدانی مرۆڤایەتی".

پێشتر، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی تایبەت بۆ وێستگەنیوز نێردرا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە قسەر لەسەر تاکە کەیسی دادگاکان ناکەین، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەساتی دامەزراندنیەوە پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن کردووە . ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن بەشێکە لە شوناسمان و بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لێی وەک یەکێک لە بەها سەرەکیەکانمان".

هەروەها، کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت. تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی روون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت".

ئەوەش هاتووە، "ئێمە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری  لێخۆشبوون. گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییش".


PM:12:34:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت