وێنەکان ببینە.. چێشتخانەیەک لە سەنتەری شاری سلێمانی داخرا
چێشتخانەی حاجی حەسەن
وێستگە نیوز-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، "بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، چێشتخانەی حاجی حەسەن لە شەقامی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی داخرا".
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە وێستگە نیوز، قائمقامیەتی سلێمانی ئەمرۆ هەینی 7ی ئایاری 2021 بڵاویکردەوە، "بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە چێشتخانەی حاجی حەسەن لە شەقامی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دادەخرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە مریشکی بەستو بەشێوەیەکی ناتەندروست و نەشیاو خاو دەکاتەوە و لەسەر زەویەکە هەڵرژێنراون، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانەی حاجی حەسەن دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
AM:11:44:07/05/2021
ئهم بابهته 3172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت