دوو چەکدار تەقە لە بازگەی شیوەسوور دەکەن

‌بازگەی شیوە سوور

وێستگە نیوز-

شەوی رابردوو، دوو چەکداری نەناسراو تەقە لە بازگەی شیوەسوور دەکەن و "ڕووداوەکە بێ زیان بووە".


بەپێی زانیارییەکان، " درەنگانی شەوی رابردوو، لە ڕێگەی نێوان کەرکوک_ شوان دوو چەکداری نەناسراو کە لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلەوە لە شیوە سوور دەرکەوتوون، تەقەیان بە ئاڕاستەی بازگەی شیوەسوور کردووە لە نزیک کەرکوک کە ئاسایشی یەکێتی لەو بازگەیەدان و وەڵامیان داونەتەوە".

هاوکات، "بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشی ئەو چەکدارانە بێ زیانی گیانی بووە و دەستبەجێ چەکدارەکان هەڵاتوون"، تا ئێستاش لایەنە ئەمنییەکان لەسەر ڕووداوەکە هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردۆتەوە.

هێڕشی ئەو چەکدارە "نەناسراوانە" لە کاتێکدایە، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش چەند رۆژێکە دەستیان بە جموجوڵی سەربازی فراوان کردووە و تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 20 کردەوەیی سەربازییان بە شێوەی پارتیزانی و هێرشی لەناکاو لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە.


AM:10:33:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو