چەند ئەندامێکی كرده خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یارانی به‌غدا دەستگیرکران
چەند ئەندامێکی كرده خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یارانی به‌غدا دەستگیرکران
وێستگە نیوز-
ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراق، رایگه‌یاند، "له سنووری پارێزگای به‌غددی پایتەخت سێ به‌رپرسی داعشیان كوشتووه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراق، "له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركراوه".
ده‌زگاكه ئاشكرایكردووه، به‌رپرسی كه‌رتی باشووری رێكخراوی داعش، كه‌سێكه ناسراو به "ئه‌بو حه‌نان"و ده‌ستگیركراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراوون، رۆڵیان هه‌بووه له رێكخستنه‌وه‌ی داعش و هێرشكردنه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان".
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وانه‌ی گیراوون ناویان "ئه‌بو ئوسامه، ئه‌بو ره‌بیع و ئه‌بو سارا"م و هاوكار بوونه له پیلاندانان بۆ كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یارانی به‌غدا.
AM:09:09:07/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت