قائیمقامی دوکان دڵنیایی بە سەردانیکارانی ناوچەکەی دەدات

‌قەزای دوکان

وێستگە نیوز-

قائیمقامی دوکان دەڵێت، "مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت، کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت وسەرپێچی کاران ناتوانن لەدەست یاسا قوتاربن".


ئاسایش سلێمانی دوێنی پێنچ شەممە 6ی ئایاری 2021، دەستگیرکردنی باندێکی ڕێگریکاری لە سنووری قەزای دوکان ڕاگەیاند کە بەناوی "هێزی ئەمنی" ڕێگرییان لە گەشتیارانی سنوورەکە کردووە. سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان لەسەر دەستگیرکردنی ئەو باندە ئاماژە بەوەدەکات، "دانپێدانانی ئەو باندە ڕێکخراوە کە لە سنوری گەشتیاری قەزای دوکان و ده وربه ری لە ماوەکانی ڕابردوودا بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕێگریان لە گەشتیارانی عەرەب کردوە، دانیشتووی چەند ناوچەیەکی جیاواز بوون".

قائیمقامی دوکان، لە پێگەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەشکردووە، " مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خواری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان و پێیان ڕابگەیەنین کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت و دەستگیرکردنی ئەم باندەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کە سەرپێچی کاران و ھەر دەستەو گروپێک ناتوانن لەدەست یاساو ھێزە ئەمنییەکان قوتاربن".

دەقی پەیامی قائیمقامی دوکان

دەستگیرکردنی باندێکی ڕێگری ...

ئاسایشی سلێمانی دان پێدانانی باندێکی ڕێگری لە گەشتیاران بڵاو کردەوە ...

ئەمە دانپێدانانی باندێکی ڕێکخراوە کە لە سنوری گەشتیاری قەزای دوکان وده وربه ری لە ماوەکانی ڕابردوودا بە جل و بەرگی سەربازییەوە ڕێگریان لە گەشتیارانی عەرەب کردوەو دانیشتوی چەند ناوچەیەکی جیاواز بوون ..

وەک قائیمقامییەتی قەزای دوکان دەمانەوێت دەستخۆشی لە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بکەین کە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئەم باندە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە ..

وە مەبەستمانە دڵنیایی بدەینە گەشتیاران بەتایبەت ئەو گەشتیارانەی لە ناوەڕاست و خواری عێراق دێنە ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکەمان و پێیان ڕابگەیەنین کە لە سایەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرو ماڵتان پارێزراو دەبێت و دەستگیر کردنی ئەم باندەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە ، کە سەرپێچی کاران و ھەر دەستەو گروپێک ناتوانن لەدەست یاساو ھێزە ئەمنییەکان قوتاربن .

ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان


AM:08:24:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت