لاهور شێخ جەنگی پەیامێک بڵاوکاتەوە
وێستگەنیوز-
هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، تۆمەتبارکردنی نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، کە به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، به تۆمه‌تی "بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات، بۆیە داوا لەسەرۆکی هەرێم دەکەن ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ و دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ".
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەپەیامێکدا کەلە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات.".
باسی لەوەشکردوە، "پێویسته به هه‌موومان، هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین. داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه"
دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبڕیارێکدا کە 28ی نیسان بە واژۆی عەبدوڵا عەلی ئەحمەد شرفانی سەرۆکی دادگای پێداچونەوە دەرچوە و ئەمڕۆ ناوەڕۆکەکەی بڵاوکرایەوە باس لەوەکراوە، بەگوێرەی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 برگەکانی 47، 48 و 49 بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکی دروستە و لەگەڵ یاسادا گونجاوە.
ئەوەش هاتوە، بەگوێرەی بەڵگەکان کە پێشکەشکراون و سزادراوانیش لەبەردەم داوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە دروستکردنی گروپێک بەسەرۆکایەتی (شێروان ئەمین) و کاریانکردوە بۆ لێدان لەپێگەی هەستیارەکانی هەرێم و زیانگەیاندن بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەویش لەرێگەی پەیوەندیکردن بە کەسانی بیانی بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە.
لەبەشێکی بڕیارەکەدا هاتوە، سزادراوان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا کۆبونەتەوە و پارەیان لێیان وەرگرتون، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبونەتەوە و وێنەی کۆبونەوەکانیان پێشکەشی دادگا کراون، بۆیە لەسەر بنەمای بەڵگەکان دادگای پێداچونەوە بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ تۆمەتباران پەسەندکرد.
PM:10:31:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 9572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت