ئافره‌تێك بە سکێک نۆ منداڵی دەبێت


وێستگه‌ نیوز-
ئافره‌تێكى تەمەن 25 ساڵ لە وڵاتی مەغریب بە سکێک پێنج کچ و چوار کوڕی دەبێت،  پزیشکەکانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن "تەندروستیی منداڵەکان جێگیرە."
 
رۆژی سێشەممەی رابردوو منداڵەکان لە مەغریب لەدایکبوون. ئافره‌ته‌كه‌ ناوی (حەلیمە سیسی)یە و خەڵکی وڵاتی مالی ئەفریقایە، 
 
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بی بی سی تەندروستیی هەر نۆ منداڵەکە باشە و باوکی منداڵەکان وتى "زۆر دڵخۆشم، پێنج کچ و چوار کوڕەکەم زۆر باشن".
 
پێشتر پزیشکانی مالی لەبارەی پرۆسەی منداڵبوونەکە و ئەگەری لە ژیاندامانی منداڵەکان دوو دڵ بوون، بۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دا دوای دوو هەفتە لە مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە بگوازێتەوە بۆ مەغریب.
 
دوای پێنج مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە مەغریب، رۆژی سێشەممەی رابردوو 4ى ئایارى 2021 منداڵەکان لەدایکبوون.
 
باوکی منداڵەکان رایگه‌یاند "خودا ئەم منداڵانەی پێبەخشیوم، هەر خواش خۆی بڕیاردەدات کە چارەنووسی منداڵەکان چی دەبێت، من لەوبارەیەوە ناترسم." هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە هاوکاربوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە. 
 
ساڵی 2019 ئافره‌تێكى ئەمریکی بە سکێک هەشت منداڵی بوو و ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان، ئێستا منداڵەکان تەندروستییان باشە و تەمەنیان 12 دەبێت.


PM:03:27:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت