پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ڕێککەوتن کراوە لێبڕینی مووچە بە یاسا بکرێت


وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت، " لەنێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی کوردستان"پارتی" گفتوگۆ کراوە تا لێبڕینی مووچە بەیاسایی بکرێت".

 
هاوڕێ مەلاستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وتی، " هەر لە ئێستاوە ترسمان لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 هەیە بۆ پەرلەمانی و کوردستان" بەوتەی ئەو، "زانیارییان هەیە ڕێککەوتن کرابێت تا لێبڕینی مووچە بەیاسا بکرێت".

ئەو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، " فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی "پارتی دیموکراتی کوردستان" لەگەڵ دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە تا ڕێژەی 'لەسەدا 21 ' یان 'زیاتر لەو ڕێژەیە'، لە لێبڕینی مووچە جێگیربکەن و بیخەنە نێو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021".

ئەوە لە کاتێکدایە، بەگوێرەى راگەیەنراوى فەرمانگەى میدیا و زانیاریی "ئەگەرچى بڕیاربوو حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەى ئەمرۆیدا بودجەى هەرێم پەسەند بکات، بەڵام تەنها گفتوگۆى لەسەر کرد و پەسەندکردنى بۆ کۆبوونەوەکانى داهاتوو دواخرا".


PM:10:40:05/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو