له چوار قوڕنه رووداوێکی تەقەکردن روویدا كوژراو ههیه
وێستگه نیوز ـ
لە چوارقوڕنە رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و وتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش ئاماژە بەوە دەکات کەسێک كوژراوه و تەرمەکەی هێنراوەتە نەخۆشخانە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
شۆڕش ئیسماعیل، وتبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگه نیوزی راگهیاند: رووداوێكی تهقهكردن له چوارقووڕنه روویداوه و بههۆیهوه كهسێك كوژراوه و تهرمهكهی هێنراوهته نهخۆشخانهی رانییه کە ئاسەواری فیشەک بە جەستیەوە دیارە.
ئهوهشی باسكرد: "لە ئێستادا مەفرەزەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بەردەوامە".
ئاستی رووداوی تەقەکردن تاڕادەیەک لە کوردستاندا بەرزە و هاوڵاتیانیش نیگەرانی ئەوەن، کە چەک لای کەسانی ئاسایی هەیە و هەندێک کەسیش بەبێ مۆڵەت چەک هەڵدەگرن، بۆ ئەو دۆخەش، حکومەت و لایەنە ئەمنییەکان بە کەمتەرخەم و بەرپرسیار دەزانن.
PM:07:52:16/04/2021
ئهم بابهته 4220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت