فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چه‌ند گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته‌یان كرد
دیمەنێک لە بۆردومانەکە
وێستگه نیوز ـ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سنووری شارۆچکەی دینارەتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، گوندەکانی گوهانا و میمبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە دوو جار بۆردومانکران.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆردومانەکان لە دوای نیوه‌رۆوه ده‌ستیان پێكرد و ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوون، كه تیایدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار گوندەکانی گوهانا و میمبەرییان سەر بە شارۆچکەی دینارتەیان له پارێزگای دهۆك بۆمبارانکردووە.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام ترس و نائارامی لەناو گوندنشینان و خەڵکی ناوچەکە دروست كردووه.
بەپێی سەرچاوەکە، شەوی رابردووش ناحیه‌ی كانی ماسێ بۆردومان كرابوو، ماوه‌ی دوو رۆژیشه سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامه له هه‌ندێك ناوچه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سیخووڕی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌زای ئامێدی به‌رده‌وامه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، تورکیا چەندین جار و بەبیانووی بوونی بارەگاکانی پەکەکەوە ئەو ناوچانەی بۆردومان کردووە.
PM:04:59:16/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت