مەسعود بارزانی: هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزلوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە یادی 34 ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان و شێخ وەسان سڵاو و دروود بۆ گیانی شەهیدان دەنێرن، جەختیش دەکاتەوە هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەموو بستێکی خاکی کوردستان شاهیدی مەزڵوومیەت و قوربانیدانی گەلی کوردستانە".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "لە یادی سی و چوارساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی دەڤەری بالیسان و شێخ وەسان هەزاران سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەنێرین".

16ی 4ی ساڵی 1987، ناوچه‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی كیمیایی فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی روخاو و گونده‌كانی (بالیسان، شێخ وه‌سان، كانی به‌رد، زنجیره‌ چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه‌،ناوچه‌ی ساو سێوكان) بۆردومان كران.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ زیاتر له‌ 280 هاووڵاتیی شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، تا ئێستاش به‌شێكی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیاییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كیمیابارانه‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ زیانی به‌ركه‌وت.


PM:04:04:16/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 6048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو