ئەمریکا.. لەرووداوێکی تەقەکردندا 8 کەس کوژران
شوێنی رووداوەکە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەناو کۆگایەکی کۆمپانیای FedEx لە ویلایەتی ئیندیانا رووداوێکی تەقەکردنی "هەڕەمەکی" روویداوە و لەئەنجامدا 8 کەس کوژران.
پۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئیندیاناپۆلیس لەنزیک کۆمپانیای فێدێکس تایبەت بە گەیاندنی کاڵاکان رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمی روویداوە و بەهۆیەوە 8 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە، هەروەها دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانیش هێرشکارەکە خۆی کوشتوە و لەئێستادا بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و پۆلیس هیچ زانیارییەکیشی سەبارەت بە هێرشبەرەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.
AM:10:39:16/04/2021
ئهم بابهته 4044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت