هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا باس لەوەش دەکەن، "ئه‌و ده‌ستدرێژییه مه‌ترسیداره كه به‌م دوایانه دژی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه كران، ده‌چنه چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژیكاری تیرۆریستی رێكخراو، كه ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و له ناویشیدا ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته ئامانج و هه‌وڵدانه بۆ له‌باربردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان".
باس لەوەشکراوە، " ئێمه له كاتێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه ده‌كه‌ین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه هه‌وڵێكی مایه‌پووچن بۆ زیان گه‌یاندن به‌و پێشكه‌وتنه ئه‌رێنیانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی هاتوونه‌ته ئاراوه. به تایبه‌تی له رووی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئاست به‌رزی نێوان هه‌ردوولا".
لەراگەیەنراوەکەی هەردوو وەزارەتەکەدا هاتووە، "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئه‌و دامه‌زراوه فه‌رمیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و له ناویشیاندا هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژە بەوەشدراوە، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پێكهێندراوه و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه بۆ ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌و په‌لامار و هێرشانه تێوه‌گلاون تا راپێچی دادگا بكرێن".