راوێژکارێکی کازمی: هەڵبژاردن لە هیچ شوێنێک دواناخرێت


وێستگە نیوز-
راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارە پێویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە تەواو بووە، دەشڵێت، "هەڵبژاردن لە یەک رۆژدا و لەسەرتاسەری وڵاتدا ئەنجامدەدرێت و لە هیچ شوێنێک دواناخرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی نیسانی 2021، عەبدولحسێن هەنداوی راوێژکاری کاروباری هەڵبژاردنەکانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتی راگەیاند، هەموو پێویستیەکی  تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە روی یاسایی و لۆجستیەوە تەواو بووە.

راشیگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختیکردووەوەتەوە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا.

هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمانی عێراق دەرکردنی یاساکانی تایبەت بە دادگای فیدڕاڵی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەواوکردووە، سەرەڕای ئەوەی سەرۆککۆمار مەرسومی کۆماری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرکردووە.

دەشڵێت، هەموو ئاراستەکان بە ئامانجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەن لە کاتی دەستنیشانی کراوی خۆیدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش دواخستنی بۆ جاری یەکەم بریارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە10ی ئۆكتۆبەری 2021 بەڕێوەبچێت.


PM:06:09:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت