ئەمریکا دەیان دیپلۆماتی روسیای لە وڵاتەکەی دەرکرد

‌ئاڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکاو ڕوسیا

وێستگە نیوز-

بەهۆی دەستوەردان لەهەڵبژاردنی ساڵی 2016 وڵاتەکەیدا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای بەسەر 16 لایەن و 16 کەسایەتی روسیادا سەپاند و دەیان دیپلۆماتی روسیاشی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر بڕیاری جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 10 دیپلۆماتکاری روسیا لەوڵاتەکەیان دەرکراون".

ئاماژە بەوەشکراوە، "واشنتن مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانکی ناوەندی، سندوقی نیشتیمانی و وەزارەتی دارایی ڕوسیا لەکۆمپانیاکان وڵاتەکەی قەدەغەکردوە".

تائێستا دۆسیەی دەستوەردانەکانی روسیا لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016ی ئەمریکا پرسێکی گەرمە لەواشنتن و سەرەڕای چەندین کۆبونەوە و دانیشتینی کۆنگرێسیش لەسەر ئەو پرسە، بەڵام بەشێکی بەرچاوی کۆمارییەکان ئەو پرسە رەتدەکەنەوە.


PM:03:53:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت