نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا بەرزدەبێتەوە
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
ئەمڕۆ سێشهممه 12ی كانوونی دووهمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 55 دۆلار و 56 سەنته، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 52 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
	
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسهندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە.
	
لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 یشدا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بۆ -37 دۆلار دابەزی.
 
        
        AM:08:18:12/01/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3072
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت