نرخی ئه‌مرۆی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان


وێستگه‌نیوزـ

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی نه‌وت بۆ خوار 83 دۆلار دابه‌زی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ نرخه‌كان روویان له‌ به‌رزبونه‌وه‌ كرده‌وه‌ و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌روو ئه‌و نرخه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 16ی ئایاری 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا 83 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی  به‌ 79 دۆلار و 08 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌ر له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مرۆد نرخی زێڕ زیادی كرد و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ی گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 391 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 44 دۆلار بوو.


AM:08:25:16/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو