هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاد كه‌ ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم به‌هۆكاری‌ ته‌كنیكی‌ دواكه‌وتووه‌، ده‌شڵێت، "پێده‌چێت تا كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ به‌غداد پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی ھه‌رێم بكات".

د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردسات نیوزی وت: "به‌ھۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تێبینی ھه‌بووه‌ له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆران، بۆیه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ وه‌زاره‌تی دارایی پێداچوونه‌وه‌ی به‌ لیسته‌كه‌دا كردووه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی چاره‌سه‌ركردووه‌ و ناردوویه‌تییه‌وه‌ بۆ به‌غدا، بۆیه‌ وردبینی لیستی مووچه‌ دواكه‌تووه‌".

وتیشی‌: "پێده‌چێت تا كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم بخاته‌ سه‌ر ھه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی".

رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی كرد و بڕیاربوو پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی مانگی نیسان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه‌.


PM:11:23:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 18612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو