كارزان عوسمان: شوقەی ژمارە ۱
        
                بێژه‌رو پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد كارزان عوسمان
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
		
		
بێژه‌رو پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد كارزان عوسمان ڕایگه‌یاند كه شتێك تێگه‌یشتووه له‌ڕاگه‌یاندندا كه شتێك نییه به‌ناوی لوتكه‌و خاڵی كۆتایی :"به‌ڵام ئه‌بێت هه‌میشه چاوت له‌وه بێت بگه‌یته به‌لوتكه".
		
كارزان عوسمان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسینێكی به‌ناوی شوقه‌ی ژماره یه‌ك بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت "۱٥ی۱۱ی۲٠۱٠ لە عیمارەیەکی گوندی ئەڵمانی و لە شوقەی ژمارە ۱، لەناو ئەو کۆمەڵە خەڵکەی تێستیان کردبو وەکێبرێکی وەرگرتنیان دەکرد بۆ کارکردن لە NRT وەک بێژەر من و ٦ هاوڕێی تر، پاش تێست کردن و تاقیکردنەوەیەکی زۆر، وەڵام دراینەوە بەوەی کە قبوڵ کراوین و گرێبەستمانکرد.".
٠
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی"۱٠ ساڵە لە NRT کار دەکەم و بەردەوامم.. ئاسان تێنەپەڕیوە و بگرە زۆریش قورس بوە، بەڵام ناخۆش نەبوە کە رەنگە لەبەر ئەوە بوبێت ئیشەکەمم خۆشویستوەو بە باوەرەوەو بە لە بەرچاوگرتنی پرەنسیپە میدیایەکان و پیشەی بون پێش هەرشتێک کارم کردوە کە بەشێکی گەورەی هاوکاری و پاڵپشتی و متمانەی هەمو ئەو هاوڕێ و کەسانەبوە کە پێکەوە کارمان کردوە "..
		
كارزان عوسمان مه‌به‌ستی نوسینه‌كه‌ی زیاتر ڕوونكردۆته‌وه بۆ له‌ئێستادا وا ده‌ڵێت به‌ڵام نوسیویه‌تی "شتێک کە تێیگەیشوم ئەوەیە لە ڕاگەیاندندا شتێک نیە بە ناوی لوتکە و خاڵی کۆتایی، بەڵام ئەبێت هەمیشە چاوت لەوەبێت بگەیت بە لوتکە!"
 
        
        PM:08:41:15/11/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									40628
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت